بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بارزانی لە ڕۆما و ڤاتیکان هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی نەتەوەیی لە سووریا دەدات

posted onJanuary 21, 2026
noبۆچوون

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپ و بەرپرسانی باڵا ئەنجام دا و تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی تێکچوونی دۆخی سووریا و هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکان.

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر لە خەمڵاندنە میدیاییەکان زیاترە

posted onJanuary 20, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێدەچێت ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنانەت لە بەرزترین ئەو خەمڵاندنانەش زیاتر بێت کە تاوەکو ئێستا لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و ڕەنگە ژمارەی کوژراوەکان بگاتە 20 هەزار کەسیش.

سووریا و هەسەدە ئاگربەستیان ڕاگەیاند

posted onJanuary 20, 2026
noبۆچوون

وەزارەتی بەرگریی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە ڕێککەوتن، ئەمەش دوای زنجیرەیەک گرژیی سەربازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. ڕێککەوتنەکە تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا و سپاردنی پۆستی باڵا بە فەرماندەیەکی هەسەدە لەخۆدەگرێت.

نێردەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەری هەیە لە ئێران 'تاوان دژی مرۆڤایەتی' ئەنجام درابێت

posted onJanuary 20, 2026
noبۆچوون

ڕاپۆرتەری تایبەتی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە لێژنەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی "تاوان دژی مرۆڤایەتی" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەدا.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هەڕەشەی "توندترین سزا" لە خۆپێشاندەران دەکات و هۆشدارییەکانی ترەمپ رەتدەکاتەوە

posted onJanuary 18, 2026
noبۆچوون

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون، ڕووبەڕووی "توندترین سزا" دەبنەوە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە واشنتن هۆشداریی توندی داوەتە تاران لە ئەنجامدانی هەر لەسێدارەدانێکی خۆپێشاندەران.

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان چڕ دەبنەوە؛ فەرەنسا و مەسعود بارزانی دێنە سەر هێڵ

posted onJanuary 18, 2026
noبۆچوون

هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی پێکدادانە مەیدانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستیان پێکردووە.

شایەتحاڵان: هێزە ئەمنییەکانی ئێران بازاڕی رەشتیان سووتاندووە و تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە

posted onJanuary 18, 2026
noبۆچوون

شایەتحاڵان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وردەکاریی نوێ لەبارەی رووداوەکانی رۆژانی 8 و 9ی کانوونی دووەم لە شاری رەشتی باکووری ئێران ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان دوای گەمارۆدانی خۆپێشاندەران لەنێو بازاڕی شارەکەدا، ئاگریان لە بازاڕەکە بەرداوە و تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە هەوڵی هەڵاتنیان داوە.<

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا: سزای ئەو کەسانە دەدەین کە بەشدارن لە سەرکوتکردنی "دڕندانەی" خۆپێشاندەرانی ئێران

posted onJanuary 16, 2026
noبۆچوون

ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای تووندتر بەسەر ئێراندا دەکات و ئەوەی لەو وڵاتەدا روودەدات بە "کارەساتێکی مرۆیی" ناوبرد.

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هەموو بژارەکان بۆ راگرتنی کوشتار لە ئێران لەسەر مێزن

posted onJanuary 16, 2026
noبۆچوون

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە واشنتن بۆ رێگریکردن لە "کوشتار" لە ئێران، پەنا بۆ هەموو بژارەکان دەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆکی وڵاتەکەی "پیاوی کردارە".