بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: نازانرێت کەى کۆڕۆنا کەی دەگاتە لوتکەی بڵاوبوونەوە

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: نازانرێت کەى کۆڕۆنا کەی دەگاتە لوتکەی بڵاوبوونەوە
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2020
noبۆچوون

 

تێدروس ئادهانوم، سکرتێری ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕۆژی هەینی گووتی: ناوەندی سەرکی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە چینەوە بۆ قارەی ئەوروپا گوێزراوەتەوە. بە گووتەی سکرتێری ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئاستی جیهاندا گەیشتووەتە سەرووی ٥ هەزار کەس.

 

ماریا وان کرکووه یەکی دیکە لە بەرپرسە پلە باڵاکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی گووتی: پێشبینی کردنی ئەوەی کەی دەگەینە لوتکەی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا شتێکی مەحاڵە. هیوادارین ئەوە بە زووترین کات ڕووی بدات. ئەوە گرێدراوە بەوەی یەکمین کاردانەوەی ولاتان بە یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی بە کۆڕۆنا لە وڵاتەکەیان چ دەبێت.

ڕێژەی تووشبوویان و قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئەوروپا ئێستا لە کۆی گشتی تووشبووان و قوربانیانی ئەو ڤایروسە لە هەموو جیهان و جگە لە چین زیاترە. ئاماری ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی نیشانی دەدات زیاتر لە ١٣٥ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ئەو ڤایروسە بوونە و تا ئێستاش چین زیاترین ڕێژەی تووشبووی هەیە.

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی پێشتر ڕایگەیاندبوو نەخۆشی کۆوید ١٩ کە نیشانەکانی بە هۆی تووشبوون بە ڤایروسی نوێی کۆڕۆنا دەردەکەوێت گەیشتووەتە ئاستی هەمەگیری لە ئاستی جیهاندا.