بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەردەلوولێکى یاسایی رووبەرووى تاران دەبێتەوە

گەردەلوولێکى یاسایی رووبەرووى تاران دەبێتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 18, 2020
noبۆچوون

 

پسپۆڕانى یاسایی باس لەوە دەکەن " بنەماڵەى ئەو ١٧٦ کەسەى لەنێو فرۆکە ئۆکرانیەکە بەمووشەکێکى ئێرانى گیانیان لەدەستداوە، سەرقاڵى جەنگێکى یاسایی ئاڵۆزن".

ئاماژەیان بەوەشکردووە " پرۆسەیەک دەبێت، حکومەتى وڵاتانی تایبەتمەند پاڵپشتیەک دەبێت بۆ بەدەستهێنانى قەرەبوو کردنەوە".

 

زۆربەى پارێزەرانى کەسوکارى قوربانیان پێیان وایە " ڕاستەوخۆ شایستەى قەرەبوو کردنەوە دەبنەوە، کە بەهاکەى یەکسانە بە ١٧٠ هەزار دۆلار کە لەلایەن هێڵە نێودەوڵەتیە ئۆکرانیەکەوە بەپێی پەیماننامەى مۆنتریاڵى واژۆکراوی ١٩٩٩ دابین دەکرێت".

پەیماننامەکە روونیدەکاتەوە " بەرپرسیارێتى یاسایی دەخاتە ئەستۆى کۆمپانیا فرۆکەوانیەکان لەحاڵەتى مردن یاخود برینداربوونى سەرنیشینەکان، تەنانەت مافى ئەوەشیان هەیە لەرووی دادوەرییەوە داواى قەرەبووى زیاتر بکەن"، بەڵام بەشێکیان شایستەى دارایی زۆر کەمتریان بەردەکەوێت.

لەم نێوەندەشدا ئێران ئەندامى پەیماننامەى مۆنتریاڵ نیەو، بەڵکو واژۆى تەنها لەسەر رێکەوتننامەى پێش ئەو کردووە، کەنەرمی زۆری تێدایەو، بە پەیماننامەى وارسۆ ناسراوە.

لەرووی تیورییەوە، بەگووتەى پارێزەران " بنەماڵەى ئەو قوربانیانەى لەدەرەوە دەژین و، لەئێرانەوە بەرەو وڵاتەکەیان دەگەڕانەوە کاتێک فرۆکەکە لە ٨ کانوونى دووهەم خرایە خراوە، تەواوى ئەو شایستەیەى باسکراوە بەدەست دەهێنن، بەمەرجی پلیتى تەنها رۆیشتنیان بڕیبێت".

ئەوانەشى لەئێران و ئەفغانستانەوە گەیشتەکانیان دەستپێکردووە، لەچوارچێوەى پەیماننامەى وارسۆ تەنها مافی وەرگرتنى ٢٥ هەزار دۆلاریان هەیە، چونکە بەشێک لەقوربانیان ئەفغانی بوون.

کۆمپانیا فرۆکەوانیەکەش دووپاتیدەکاتەوە " هەردوو پەیماننامەکەى پەیڕەو کردووەو، ئێستا ناتوانێت هیچ لەبارەى کام لەو رێکەوتننامە نێودەوڵەتیە جێبەجێ دەکات، تا رێکارە یاساییەکان تەواو دەبن"، بەڵام حکومەتى کییڤ دەڵێت " ئەوان بەندەکانى پەیمانناى مۆنتریاڵ بەسەر هاوڵاتیە ئۆکرانیە زیان لێکەوتووەکان پەیڕەو دەکات".

رێسا نێودەوڵەتیە پەیڕەو کراوەکان رێگە بەراوەدونانى کۆمپانیا فرۆکەوانیەکان نادات بۆ جێبەجێ کردنى قەرەبوو کردنەوەى "سەرزەنشتکاری"، بەڵکو زۆربەى پارێزەران ئاشکرایان کردووە " دەبێت لەپرۆسەیەکى زۆر ئاڵۆزی سزادانى ئێرانەوە دەست پێبکەن"، ئومێدی ئەوەشیان هەیە پاڵپشتیەکى سیاسی بۆ کاراکردنى ئەو کەیسە بەدەست بهێنن.

جاستن گرین، پارێزەری کۆمپانیاى (کرایندلەر ئاند کرایندلەر) بۆ راوێژکاری یاسایی گووتویەتى "پێویستە لەسەر ئێران پابەندی مەعنەوی بەرامبەر ئەو بنەماڵانە جێبەجێ بکات، هەروەها پێویستیش بەپاڵپشتى سیاسی کەنەدا، ئۆکرانیاو وڵاتانى تایبەتمەند هەیە، بۆ ئەوەى گەرەنتى ئەوە بەدەست بێت تاران پابەندییەکان جێبەجێ دەکات".

رژێمى ئێران، کاتێک هێزەکانى لەئامادەباشى بوون بۆ مووشەک بارانکردنى سەربازگەکانى ئەمەریکا لەعێراق، وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەرامبەر لەناوبردنى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى سوپاى قودس، کەیەکێک بووە لەکەسایەتیە تیرۆریستیەکانى واشنتۆن، فرۆکە ئۆکرانیەکەى خستە خوارەوە. دواى چەندین رۆژ لەنکۆڵی کردن لەو پرسە، دواتر تاران دانى بەتاوانەکەى ناو، ڕایگەیاند " بەهەڵە پرسەکە ئەنجامدراوە".

لەنێو قوربانیان ناسنامەى پێنج وڵاتی بیانی هەبووەو، پێویستە رژێمى ئێران قەرەبووی بنەماڵەکانیان بکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتانە تاوەکو ئێستا لەبارەى سروشتى ئەو پرسە هیچ شتێکى ئەوتۆیان ڕانەگەیاندووە، بەڵکو سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن. هەرچەندە ئێران داواى لێبوردنى لەخستنە خوارەوەى فرۆکەکە نیشانداوەو، بەڵێنى داوە پاڵپشتى خێزانی قوربانیان بکات، بەڵام بابەتى قەرەبوو کردنەوەى باس نەکردووە.

قەرەبوو کردنەوەى هاوڵاتیانى هەر وڵاتێک، رووبەرووى سزاى گەورەتر دەبێتەوە، لەوانەش راپێچکردنى بەرەو دادگاکان و، نەهێشتنى پارێزبەندی سەروەرى وڵاتان، نازانرێت تاچەند دەتوانرێت تاران لەو پارێزبەندییە بپارێزرێت.

توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە " دەسەڵاتدارانى تاران ناونانى قوربانیانى فرۆکەکە بە " شەهید"، پرسەکە ئاڵۆز دەکات و، پرۆسەى پەیڕەو کردنى رێکارى دژی وڵاتەکە دەباتە قۆناغێکى هەستیار بەتایبەت لەگەڵ بیروکەى "خۆکوژی و شەهیدبوون". بەشێک لەچاودێران لەنێوان ئەو کارەساتەو، خستنەخوارەوەى فرۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى ئێران لەساڵى ١٩٨٨ لەلایەن کەشتیەکى جەنگی ئەمەریکاو، گیان لەدەستدانى ٢٩٠ کەس و، دواتر قەرەبووی تاران کرایەوە.

بەڵام هەندێکى دیکە پێیان وایە ئەو ڕەوشەى باڵى بەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کێشاوە، هەمان سەردەمى خستنەخوارەوەى قەیرانى لۆکێربیە، بەتایبەت لەرووى یاساییەوە کاتێک حکومەتى ئەوساى لیبیا لەساڵى ١٩٨٨ لەسەر ئاسمانى شارە سکۆتلەندییەکە فرۆکەى (بان ئێم)ـى خستەخوارەوەو، ٢٥٠ کەس مردن.

گرین، کە یەکێک بوو لەنوێنەرانى قوربانیانی لۆکێربی گووتى " فشاری حکومەتى ئەمەریکا بۆ سەر لیبیاو، سەپاندنى سیاسی بنەمایەکى سەرەکیی بوون بۆ ئەوەى لەکۆتاییدا ٢,٧ ملیار دۆلار قەرەبوو لەحکومەتى تەرابلوس وەربگرن. ئێستاش چاوەکان لەسەر دوایین هەڵوێستى وڵاتانى خاوەن قوربانیەکانە، بۆ ئەوەى ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوەو، چۆنیەتى پرسى قەرەبوو کردنەوەکەش ڕابگەیەنن