بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سکۆتڵەندییەکان دەستبەرداری سەربەخۆیی نابن و بوریس جانسۆن دژی ڕێفراندۆمە

سکۆتڵەندییەکان دەستبەرداری سەربەخۆیی نابن و بوریس جانسۆن دژی ڕێفراندۆمە
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2019
noبۆچوون

بوریس جانسۆن سەرۆکوەزیرانی بریتانیا کە حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی پێنجشەممە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، ڕایگەیاند دژی ئەوەیە جارێکی دیکە لە سکۆتڵەند ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پێکبێت.

 

جانسۆن لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیکۆلا سترجن وەزیری یەکەمی سکۆتڵەند و ڕێبری حیزبی نەتەوەیی ئەو وڵاتە پێی ڕاگەیاندووە دژایەتی بەڕێوەچوونی گشتپرسیەکی دیکە دەکات بۆ سەربەخۆیی سکۆتڵەند.

ناسیۆنالیستەکانی سکۆتڵەند لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی پێنجشەمەی بریتانیا زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی ئەو ناوچەیان بەدەست هێنا و ئاکامێکی باشتریان بە جیاوازی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ دەستخست. ئەوان توانیان ٤٨ کورسی لە ٥٩ کورسی سکۆتڵەند لە مەجلسی بریتانیا ببەنەوە.

نیکۆلا سترجن دوای ئەو سەرکەوتنە پەرلەمانیە گووتبوی ئەنجامەکان دەریدەخەن دەبێ مافی هەڵبژاردن بە سکۆتڵەند بدرێت.نووسینگەی بوریس جانسۆن بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گووتویەتی: سەرۆکوەزیران بە ڕوونی ڕایگەیاندووە دژی بەڕێوەچوونی دووهەمین گشتپرسی بۆ سکۆتڵەندە و لە پەنا زۆرینەی خەڵکی سکۆتڵەند کە خوازیاری گەڕانەوە بۆ بشێوی و ناڕوون بوونی چارەنووسیان نین ڕاوەستاوە.

لە بەرامبەردا نیکۆلا سترجن ڕایگەیاند و بە پەلە گووتی: خەڵکی سکۆتڵەند بڕیارێکی بەهێزیان داوە بۆ ئەوەی گشتپرسیەکی دیکە بەڕێوە ببەن.

داوای سترجن بۆ بەڕێوەچوونی دووهەمین گشتپرسی لە سەر بنەمای ئەوەیە کە سکۆتلەند لە ٢٠٦ بۆیە دەنگی دا بە مانەوە لەگەڵ بریتانیا بۆ ئەوەی بریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا بمێنێت. سترجن دەڵێ برکسیت دژی ویستی سکۆتلەندیەکانە و بۆیە ئەوان مافی ئەوەیان هەیە گشتپرسیەکی دیکە بەڕێوە ببەن.