بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەلهۆڕ بووە پیاوى ساڵى موزیکى دونیا

کەلهۆڕ بووە پیاوى ساڵى موزیکى دونیا
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2019
noبۆچوون

ناوەندی موسیقی جیهانی وۆمیکس بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنیەوە لە فنلەند، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ئۆکتۆبەر خەڵاتەی پیاوى ساڵى موزیکى بەخشییە کەیهان کەلهۆڕ مۆسیقارى کوردى کرماشانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

 

ماڵپەری وۆمیکس سەبارەت بە هۆکاری پێدانی ئەو خەڵاتە بە کەیهان کەلهۆڕ نووسیویەتی: "زاڵبوون و یەکانگیری لە موزیکژەنین بەتایبەت لە کەمانچە، داهێنان و دروستکردنی زمانی نوێی سەرسووڕهێنەری موزیکی بۆ گەیاندنی نەریتی موزیکی کلاسیک بە گوێی خەڵکی دونیا، هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتەن بە کەیهان کەلهۆڕ".

ئەو ماڵپەرە، هونەری کەمانچەژەنی کەلهۆڕی بەم شێوە وەسف کردووە: "کەمانچە، دەنگی کەلهۆڕە. کاتێک کەمانچە دەژەنێ دەڵێی زمانێک ئەخوڵقێنێت و ڕابردووی دوور بە ئایندە دەبەستێتەوە بۆ خەڵکی سەراسەری دونیا. کەیهان کەلهۆڕ لە ماوەی ژیانی پڕۆفێشناڵی خۆیدا، لەگەڵ باشترین موسیقاڕەکانی گەلانی ئێران کاری کردووە و بە تایبەت خوێندنەوەی لەسەر موسیقای کوردەکان و خۆراسانییەکان کردووە".

کەیهان کەڵهۆرر

لەگەڵ مۆسیقارى فەرهەنگەکانی دیکە بە زمانی موزیک کاری کردووە بە تایبەتی لەگەڵ شوجاعەت حوسێن خان لە هیند، یویوما و گرووپی نێودەوڵەتی ڕێگەی ئاوریشم، ئەرداڵ ئەرزەنجان هونەرمەندی باکووری کوردستان و تریو هۆڵەندی رامبرانت، تۆمانی دیاباتە لە مالی، گرووپی بڕۆکلین رایدێر و کواتریت کرۆنووس. هەر بۆیە ئیزن بە هەموو ئەو دەنگانە دەدات کە دنگی کەلهۆڕ فێر بب"ن.

خەڵاتی وۆمیکس یا وۆرڵد موزیک ئێکسپۆ، گرنگترین خەڵاتی دونیایە کە بۆ لقی وۆرڵد موزیک لە ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە.

ئەو خەڵاتە بۆ بایەخپێدان بەو حاڵەتانەی موزیکی جیهانی دانراوە کە دەبنە هۆی گەشەی موزیک لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، بازرگانی و سیاسی. هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پێشانگای موزیکی جیهانی "وۆمیکس"، ئەو خەڵاتە دەدرێتە کەسی شایستە.

کەیهان کەلهۆڕ لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا گووتی "ئەو خەڵاتە ڕێزلێنانە لە وڵاتی من ئێران و موسیقی بێ زەمانی پارسی کە خەریکە گەشە دەکات و خۆشەویستییەکی زۆری لە دونیادا هەیە".