بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشار ئەسەد لە ئیدلب: ئەردۆغان سەردەمێک نەوتدز بوو ئێستا بووەتە خاکدز

بەشار ئەسەد لە ئیدلب: ئەردۆغان سەردەمێک نەوتدز بوو ئێستا بووەتە خاکدز
AvaToday caption
posted onOctober 22, 2019
noبۆچوون

بەشار ئەسەد سەرکۆماری سوریەڕۆژی سێشەممە و لە دیدارێکی لەناکاودا سەردانی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە بەرەی ئیدلب کرد و گووتی: شەڕی ئیدلب شەڕیکی یەکلاکەرەوەیە بۆ کۆتاییهێنان بە پشێوی و تیرۆریزم لە هەموو ناوچەکە.

 

پارێزگەی ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریە لە ساڵی ٢٠١٥ بەو لاوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئیسلامییە دژبەرەکانی دیمەشقدایە. لەو سەردەمەوە تا ئێستا زۆربەی چەکدارە ئیسلامییە تەسلیمبووەکان لە ناوچەکانی دیکەی سوریە بە پێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ دیمەشق بۆ ئەو پارێزگایە گوازراوەتەوە.

ئیدلب بە دوایین ناوچەی شەڕ لە سوریە دەناسرێ کە لە دەست گرووپە ئیسلامییە تیرۆریستییەکانی سەر بە حکومەتی تورکیەیە.

هەواڵدەری فەرمی سوریە سانا بڵاوی کردەوە ئەسەد وێڕای ڕەخنەگرتن لە هێرشی تورکیە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، گووتویەتی ئەردۆغان دزە، کۆمپانیا، گەنم و نەوتی دزیوە و ئێستا خەریکی زەویدزینە. بەشار ئەسەد بە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی گووت: هەموو ناوچەکانی سوریە گرینگە، بەڵام ئەوەی ڕوونی دەکاتەوە کام شوێن گرینگترە دۆخی سەربازی سەرزەوییە.

ئەرتەشی عەرەبی سوریە حەوتووی ڕابردوو و هاوکات لەگەل دەستپێبوونی هێرشی سەربازی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریەی دیموکرات هێزەکانی خۆی بۆ هێندێک لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت بۆ کۆبانی نارد.

سەرکۆماری سوریە بە ڕەخنەگرتنی ناڕاستەوخۆ لە یەکینەکانی پاراستنی گەل گووتی: کاتێک ڕووبەڕووی هێرش یا دزیکردن دەبینەوە دەبێ لەپەنا یەکتری بین و پێکەوە هاوکاری بکەین، بەڵام هێندێک لە سوریەکان کە مەبەستی هێزەکانی هەسەدەیە لە ساڵەکانی سەرەتای شەڕ ئەو کارەیان نەکرد. ئەسەد گووتی ئێمە پێمان گووتن دڵ بە وڵاتانی دەرەوە مەبەستن و دڵتان بە ئەرتەش و وڵاتی خۆتانەوە بێت. ئێستا ئەوان پشتیان بە ئەمریکا بەستووە.

بەشاررر