سپیدە قولیان چالاکی مەدەنی و پاڵپشتی کرێکارانی حەفت تەپە کە لە زیندانی قەرچەکی وەرامینە، بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامیەتی لە گرووپی گام، پڕۆپاگاندە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنی درۆ، لەلایەن لقی ۲٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بە سەرداسەپێندرا.
هەروەها سپیدە لە دۆسییەیێکی دیکەش یەکساڵ و نیو زیندانی سڕکراوی بوو کە ئەوەش چالاک بووەتەوە.
سپیدە قولیان و ئیسماعیل بەخشی ماوەیێک لەمەو پێش بەهۆی لەقاودانی ئەشکەنجەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە گرتووخانە و لەسەر سکاڵای ئەم وەزارەتخانەیە دەسبەسەرکران و سزای زیندانی بەسەر داسەپێندرا.
دەزگاى دادوەرى پاش چەندین مانگ ئازار و ئەزیەتى ئیسماعیل بەخشى و محەمەد خەنیفەر و سپیدە قولیان و پشتیوانانى کرێکارانى حەوت تەپە، حوکمێکى زاڵمانەیان درا:
▫ ١٤ ساڵ زیندانى بۆ ئیسماعیل بەخشى
▫ ٦ ساڵ زیندانى بۆ محەمەد خنیفەر
▫ ١٨ ساڵ زیندانى بۆ هەر یەکە لە سپیدە قولیان و عەسەل محەمەدى و ساناز ئەلیهارى و ئەمیرقولى و ئەمیرحوسێن محەمەدى فەر.