بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆنسێرتی موسیقای گرووپی کوردی کۆما نۆدێم لە سەلماس هەڵوەشێنرایەوە

کۆنسێرتی موسیقای گرووپی کوردی کۆما نۆدێم لە سەلماس هەڵوەشێنرایەوە
AvaToday caption
کۆماری ئیسلامی کۆنسێرتی موسیقی گرووپی کوردی "کۆما نۆدێم" ی لە سەلماس هەڵوەشاندەوە
posted onAugust 18, 2019
noبۆچوون

گرووپی موسیقی نۆدێم لە سەر لاپەڕەی ئێنستاگرامی خۆی بڵاوی کردووەتەوە بە هۆی ئیزن نەدان بە ژنانی موسیقیژەن بۆ بەشداری لە چالاکیەکان و نەبوونی کات بۆ دانانی کەسانی پیاو لە جێگەی ژنەکان، کۆنسێرتەکەیان بەڕێوە ناچێت.

ئەمە یەکەمجار بوو لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئیزنی ئەوە دەدرا بە گرووپێکی موسیقی کوردی لە سەڵماس کۆنسێرت بەڕێوە ببات و وەزارەتی ئیتلاعات و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە کۆنسێرتەکەیان هەڵوەشاندەوە.

کۆما نۆدێم چەندین حەوتوو بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامی بۆ کۆنسێرتەکەیان دەکرد.