بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێشنیاری لێدانى پاڵاوگە نەوتییەکانى ئێران دەکات

پێشنیاری لێدانى پاڵاوگە نەوتییەکانى ئێران دەکات
AvaToday caption
posted onJune 16, 2019
noبۆچوون

 

سیناتۆرێکى کۆماریخوازێکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشنیار بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى وڵاتەکەى دەکات "وەڵامدانەوەیەکى تووند بۆ هەراکانى ئێران لەکەنداوی عەرەبی بداتەوە".

 

لیندسی گراهام، ئەندامى ئەنجومەنى پیرانی ئەمریکا لەسەر ویلایەتى کارۆلیناى باشوور لە گفتوگۆییەکى ڕادیۆییدا لەگەڵ هیو هیویت، بێژەرى ئەو رادیۆیە کۆمەڵێک رێکارى بۆ بەرپەرچدانەوەى رژێمى ئێران خستۆتەروو. ئاماژەى بەوە داوە "ئەوانە دەبنە هۆیەک بۆ گەیاندنى پەیامێک بۆ ئێران، بۆ ئەوەى دەست وەرنەدانە هێڵى کاروانەکانى کارگۆ لەکەنداو".

یەکێک لە پێشنیارەکانى ئەو سیناتۆرە کۆماریخوازە "نقوومکردنى کەشتییەکان و، هێرشکردنە پاڵاوگە نەوتییەکانى ئێران بووە". هاوکات بەپێی زانیارییەکانى ماڵپەرى بریتپارتى هەواڵى ئەمریکی "وەڵامدانەوەکانى گراهام لەو بەرنامە ڕادیۆیە، لەچوارچێوەى وەڵامی پرسیارێک بووە ئاراستەى کراوەن لەوەى سەرۆک ترامپ بەرامبەر هێرشکردنە سەر کۆمپانیا گواستنەوە دەریاییەکان چ دەکات؟"، ئەویش دواى ئەوە بوو کە بەبێ دوودڵى گوتبووى "ئێران ئەو کارەى ئەنجام داوە".

ئاشکراشی کردووە رژێمى ئێران "چیتر ئەو کارە دووبارە ناکاتەوە، چونکە زیانێکى گەورەى پێ دەگەیەنێت، بەڵام ئەگەر هیچ نیشانەیەکى روونى پێنەگات ئەوا بەبێ دوودڵى رووداوەکان دووبارە دەبنەوە". سیناتۆرەکەى کارۆلیناى باشوور جەختى لەوە دەکات "ئێرانییەکان دواى کشانەوەى لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەو سەپاندنەوەى سزاى تووند کە بوونە هۆى داڕکانى و پشت شکاندنى ئابوورییەکەى حکومەتى تاران، سەرۆک ترامپ تاقیدەکەنەوە".

لەبەشێکى دیکەى گفتوگۆییەکەى گراهام پشت بە پێشنیارەکەى ژەنەراڵ جاک کین، جێگرى پێشووی سوپای سالاری وڵاتەکەى بەستووە، کاتێک گووتبووى " گراهام یەکێکە لەمێشکە بەهێزەکان". ئەو کات کین کۆمەڵێک پێشنیاری کردبوون یەکێکیان "ناردنى یارمەتیدەرى سەربازی دەریایی لەگەڵ کاروانە دەریاییەکان لە گەرووى هورمز". سیناتۆرەکە دووپاتی دەکاتەوە "ئەو کارە دەبێت ئەنجام بدرێن، بەڵام نازانرێت چەند درێژە دەکێشێت". پێشنیارەکەى دیکەی کین تەنها بریتی بوو لە "نقوومکردنى دەریاوانەکانی ئێران".

گراهام دەشڵێت "ئەوەى ئێستا پێویستە ئەوەیە ئەوان بخرێتە نێو لیستى ئاگادارکردنەوەکان و، یاوەرى کەشتییەکان بکەین، ئەگەر هێرشى دیکە خرایە سەر کاروانە بازرگانییەکانى گەرووی هورمز، ئەوان هیچ کارێکى دیکە جگە لە نقوومکردنى ئەو کەشتییە خێرایانەى ئێران لەبەردەست نییە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ١٨ نیسانی ١٩٨٨ لەسەردەمى ئیدارەى رۆناڵد رێگان، سەرۆکى پێشووتری ئەمریکا، بەهۆى بۆمبرێژکردنى دەریاى کەنداوی عەرەبی، هێزە دەریاییە سەربازییەکانى ئەمریکا لەدەریا هەرێمایەتییەکانى ئێران ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوونیشانى (ئەسپی پێغەمبەر)ـى دژى کەشتییە سەربازییەکانى ئێران ئەنجام دا".

هیویت لە پرسیارێکیدا لەبارەى بۆچوونى لەسەر ئەو رووداوە کۆنەى سەدەى رابردوو پرسیوە و، ویستوویەتى بۆچوونیشى بزانێت لەبارەى هێرشکردنە سەر وێستگەو پاڵاوگە نەوتییە تایبەتییەکانى رژێمى ئێران؟ گراهام گووتى "دەبێت هەموو بژاردەکان بخرێتە سەر مێزە بریندارەکە، بەڵام پوختە ئەوەیە ئەوان فشار دەخەنە سەر بەرەی فراوانی دژى سەرۆک ترامپ، بەتایبەت لەپیاوی مووشەکی  کە بەردەوامە لە تاقیکردنەوەى مووشەکەکانى (مەبەستی کیم یۆنگ ئەون، رێبەرى کۆریای باکوور)، ونیکۆلاس مادۆرو، سەرۆکی ڤەنزەوێلاو، ئێرانییەکانیش هێرش دەکەنە سەر کەشتیەکانى گەرووى هورمز".

لەماوەى رابردوو بەرپرسانى رژێمى ئێران بەروونى گووتبوویان "ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتەکەى بفرۆشێت، ئەوا هیچ وڵاتێکى ناوچەکە ناتوانێت بەئاسانى نەوتەکەى بفرۆشێت". هەرچەندە تاران ڕاستەوخۆ ئەو هێرشانەى ئەنجام نەداوە، بەڵام توانیویەتى لەرێگەى ملشیاکانییەوە زۆربەى پیلانەکانى لەناوچەکە جێبەجێ کردووە. ئاشکراشی دەکات "سیاسەتى دەرەکی ترامپی خۆش دەوێت و، پێشتریش دژى باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشوو بووە"، پێی وایە پێویستە " ئێران بگەرێنرێتەوە نێو سەندوق".

سووریشە لەوەى دەبێت " کەشتیەکان نقووم بکرێن و، هێرشیش بکرێتە سەر پاڵاوگە نەوتییەکان بۆ ئەوەى نامەیەکى روونیان پێ بگات".