بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لوبنان داواى ئازادکردنى نزار زەکا دەکات

میشل عون سەرکۆماری لوبنان داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە نزار زەکا شارومەندی لوبنانی و دانیشتووی ئەمریکا، ئازاد بکا.
AvaToday caption
میشل عون سەرکۆماری لوبنان داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە نزار زەکا شارومەندی لوبنانی و دانیشتووی ئەمریکا، ئازاد بکا.
posted onJune 3, 2019
noبۆچوون

 

هەواڵدەری تەسنیم لە زمانی "سەرچاوەیێکی نزیک بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمان" نووسی: ئەم داواکارییە لە لایەن میشل عونەوە خرایە بەردەست و ڕەنگە بەهۆی پلەو دەوری بەرچاو و کاریگەری سەرۆکۆماری لوبنان لە پشتیوانی لە بزاڤی خۆڕاگری، بە چاوی ئەرێنییەوە لێکۆڵینەوە لەسەر داواکارییەکەی بکرێت و بەئەگەری زۆرەوە بەم زووانە جێبەجێ بکرێت.

 

هەواڵدەری تەسنیم ماوەیێک پاش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بەشی پەیوەندیدار بە "سەرچاوە نزیک بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی" لە نێو هەواڵەکانی خۆی سڕییەوە. نزار زەکا شارومەندی لوبنانی بەڵام دانیشتووی ئەمریکا و چالاکی ئینتەرنێتی ئازاد لە خەرمانانی ۹٤ دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا لەلایەن بەرپرسانی دەزگای دادی ئێران، ۱۰ ساڵ زیندان و ٤/٥ ملیۆن دولار سزای ماڵی بەسەری داسەپێندرا. زەکا لەسەر بانکهێشتی دەوڵەتی ڕۆحانی و بۆ بەشداری لە کونفڕانسێک هاتبووە ئێران.

زستانی ساڵی پێشوو پارێزەری زەکا ڕایگەیاندبوو کە ماوەی ٤۰ ڕۆژ زەکایان لە زیندانی تاکەکەسی ڕاگرتووە و لەلایەن ئەشکەنجەگرانی سەربەسوپای پاسدارانەوە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە بەرانبەر کامێراوە خراوەتە ژێر گوشار، بەڵام لە کۆتاییدا ئامادەی دانپێدانانی زۆرەملێ نەبووە و مانی لە خواردن گرتووە. کۆماری ئیسلامی تا ئێستا چەندین ئەمریکایی زیندانی کردووە و بەرپرسانی ویلایەتەیەکگرتووەکان، ئێرانیان بە بارمتەگرتنی کەسەجۆراوجۆرەکان بۆ وێنە شارومەندانی ئەمریکا، تاوانبار کردووە و داوای لە ڕژێمی ئێران کردووە، ئازادیان بکەن.

باقر و سیامەک نەمازی، باوک و کوڕی ئەمریکایی بەڵام بە ڕەگەز ئێرانی، ژیو وانگ ئەمریکایی و بەڕەگەز چینی، مایکل وایت و هەروەها ڕابرت لوینسۆن کە لە مارچی ۲۰۰۷وە لە دوورگەی کیش ون بووە، شارومەندانی ئەمریکایین کە واشنتۆن بە بارمتەگیراوانی زیندانی لە ئێران ناویان دەبات.