بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیاز بۆ گران بووە؟

پیاز بۆ گران بووە؟
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
noبۆچوون

 

بە کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان، سوپای پاسداران لە شوێنی دیکەوە خەریکی داهات پەیداکردنە. ئەو مافیا ئابورییە ئیمتیازی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بە دەستەوە گرتووە و بە بەرنامەی لە پێشداڕێژراو کارێکیان کرد نرخی پیاز تا چەند مانگ دوای بەرهەمهێنان لە ٣ هەزار زیاتر نەبێ و بە چرای کووژاوەوە هاتنە ناو بازاڕی پیاز و کەمتر لە حەوتویەک پێش ئێستا زیاتر لە ٨٠ لەسەدی ئەو بەرهەمەیان کڕییەوە و بە نرخی دوازدە بەرابەر هەناردەی عێراقییان کرد.

 

ئەو جۆرە قەیرانە دەگاتە بەرهەمەکانی دیکەش و بۆ وێنە کەمبوونی ئارد لە دە ڕۆژی ڕابردوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارە. بە شێوەیەک کە زۆربەی نانەواییەکانی ئێران داخراون  ئەویش بە هۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی ئارد و نان پشکیان نەبووە. هەواڵەکە زۆر بڵاو نەبووەتەوە و بە زوویی شایەتی سەفی دورودرێژی هاوشێوەی سەفەکانی دەیکەی یەکەمی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی دەبینەوە.

مافیای گەندەڵی سوپا، گیرۆدەی بازاڕی کۆنتڕۆڵنەکراوی ڕابڕدوویە و دەوڵەت و دامەزراوەکانی دیکە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن و زۆربەی کاتەکان باجی پێ دەدەن. بە تەواوبوونی ئەو داهاتانە کێشەی نێوان سوپا و دامەزراوەکانی دەسەڵات زۆرتر دەبنەوە.

گەمارۆکانی ئەمریکا هۆشمەندانەیە و هەوڵ دەدەین سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی دونیا.

پیواز