بە کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان، سوپای پاسداران لە شوێنی دیکەوە خەریکی داهات پەیداکردنە. ئەو مافیا ئابورییە ئیمتیازی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بە دەستەوە گرتووە و بە بەرنامەی لە پێشداڕێژراو کارێکیان کرد نرخی پیاز تا چەند مانگ دوای بەرهەمهێنان لە ٣ هەزار زیاتر نەبێ و بە چرای کووژاوەوە هاتنە ناو بازاڕی پیاز و کەمتر لە حەوتویەک پێش ئێستا زیاتر لە ٨٠ لەسەدی ئەو بەرهەمەیان کڕییەوە و بە نرخی دوازدە بەرابەر هەناردەی عێراقییان کرد.
▫ئەو جۆرە قەیرانە دەگاتە بەرهەمەکانی دیکەش و بۆ وێنە کەمبوونی ئارد لە دە ڕۆژی ڕابردوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارە. بە شێوەیەک کە زۆربەی نانەواییەکانی ئێران داخراون ئەویش بە هۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی ئارد و نان پشکیان نەبووە. ️هەواڵەکە زۆر بڵاو نەبووەتەوە و بە زوویی شایەتی سەفی دورودرێژی هاوشێوەی سەفەکانی دەیکەی یەکەمی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی دەبینەوە.
مافیای گەندەڵی سوپا، گیرۆدەی بازاڕی کۆنتڕۆڵنەکراوی ڕابڕدوویە و دەوڵەت و دامەزراوەکانی دیکە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن و زۆربەی کاتەکان باجی پێ دەدەن. ️بە تەواوبوونی ئەو داهاتانە کێشەی نێوان سوپا و دامەزراوەکانی دەسەڵات زۆرتر دەبنەوە.
گەمارۆکانی ئەمریکا هۆشمەندانەیە و هەوڵ دەدەین سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی دونیا.