بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە تەنگانەدا سوپای پاسداران لە جوانڕۆ کۆنەئەندامەکانی بیر هاتووەتەوە

جوانڕۆ
لەوحی رێزلێنانی سوپای پاسداران لە پاسدارەکانی جوانڕۆ
posted onFebruary 4, 2025
noبۆچوون

لە شاری جوانڕۆ سپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی پاسدارە خانەنشینەكانی كردووە و داوای لێكردوون پشتگیریی كۆماری ئیسلامی بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، لەو سەردانەدا سپای پاسداران لەوحەیەكی وەك ڕێزلێنان و بڕی یەك میلیۆن تمەنی وەك دیاری پێداون و هەروەها دەگوترێت هەندێك بەڵێنی دیكەشی پێداون.

سپای پاسداران لە دۆخێكی هەستیار دایە و بەهۆی شكستەكانی لە ناوچە، زۆر لە لایەنگرانی ورەیان لەدەست داوە و ئێستا زۆر بە ڕاشكاوی لەنێو كۆڕ و كۆمەڵە جیاوازەكانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا باس لە ڕووخانی كۆماری ئیسلامی دەكرێت.

وادیارە كۆماری ئیسلامی دەیهەوێت بە پێدانی دیاری و بەسەر كردنەوەی كۆنەپاسدارانەكانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، ورەیان بەرز بكاتەوە و لە كاتی پێویستدا خەڵكیان پێ سەركوت بكاتەوە.

كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سپای پاسداران تەنیا لە كاتی پێویست و تەنگانەدا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵك، ئەندام و كۆنەئەندامانی بیر دێتەوە.