لە شاری جوانڕۆ سپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی پاسدارە خانەنشینەكانی كردووە و داوای لێكردوون پشتگیریی كۆماری ئیسلامی بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، لەو سەردانەدا سپای پاسداران لەوحەیەكی وەك ڕێزلێنان و بڕی یەك میلیۆن تمەنی وەك دیاری پێداون و هەروەها دەگوترێت هەندێك بەڵێنی دیكەشی پێداون.
سپای پاسداران لە دۆخێكی هەستیار دایە و بەهۆی شكستەكانی لە ناوچە، زۆر لە لایەنگرانی ورەیان لەدەست داوە و ئێستا زۆر بە ڕاشكاوی لەنێو كۆڕ و كۆمەڵە جیاوازەكانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا باس لە ڕووخانی كۆماری ئیسلامی دەكرێت.
وادیارە كۆماری ئیسلامی دەیهەوێت بە پێدانی دیاری و بەسەر كردنەوەی كۆنەپاسدارانەكانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، ورەیان بەرز بكاتەوە و لە كاتی پێویستدا خەڵكیان پێ سەركوت بكاتەوە.
كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سپای پاسداران تەنیا لە كاتی پێویست و تەنگانەدا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵك، ئەندام و كۆنەئەندامانی بیر دێتەوە.