بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی له شاری جوانڕۆ

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی له شاری جوانڕۆ
posted onSeptember 28, 2024
noبۆچوون

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی هێزە ئەەمنییەتییەکان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی دواناوەندیی شاهێد لە جوانڕۆ و لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، لێپرسینەوەیان لە ٩ قوتابیی ئەم قوتابخانەیە کرد و بەڵێننامەیان لێ وەرگرتن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، هێزە ئەمنییەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، بە چەند ئۆتومبیلیەوه بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ٩ قوتابی، ‌هێرش دەکەنە سەر قوتابخانەی داوناوەندیی کوڕانەی شاهێد لە جوانڕۆ، بەڵام دوابەدوای ئاڵۆزبوونی کەشی قوتابخانەکە و هاتنی بنەماڵەی قوتابییەکان بۆ قوتابخانە، لە ڕاگوستنیان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان پاشگەز دەبنەوە و لە کۆتاییدا قوتابییەکان دەبەنە دیوێکی قوتابخانەکە و لەوێ لێپرسینەویان لێ دەکەن.

سەرچاوەی هەواڵی ئاڤاتودەی ڕایگەیاند ئەم ٩ قوتابییە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ی هەتاوی، که سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بناوبانگه، لە نێو دیوێکی قوتابخانەکە لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.

پێیان وتراوه ئەم قوتابخانەیە و هەندێ لە قوتابییان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا چەندین جار هەوڵی "چالاکی و ئاڵۆزی"یان داوە و بەم هۆیەوە بەڵێننامەی نووسراویان لێ وەردەگیردرێت.

پێویستە بگوترێ کە ئەم ٩ قوتابییە، لە درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشدا دەسبەسەر کرابوون و هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە لە نێو قوتابخانەدا پێیان وتوون ئێوە "کۆدتان هەیە و لەژێر چاوەدێریی ناوەندە ئەمنییەتییەکان"دان.

سەرچاوەی هەواڵی ئاڤاتودەی دەڵێ: ئەم کارەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەرەتای ساڵی خوێندندا بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنی قوتابییانه".