جووڵانەوەى ئازادیخوازانى دێهلۆران بە بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک، بەرپرسیاریەتى هێرشەکەى دوێنێ شەویان گرتە ئەستۆ و قسەکانى دوێنێ شەوی فەرمانداری ئەم شارەیان لەبارەى تەقەکردنەکە بە ڕووى خەڵک، بە فریودانى گشتى هەژمار کرد.
سەرچاوەیەکى ئاگادار هەواڵى دەستبەسەکردنى ئازادیخوازانى بەدرۆ خستەوە و بە یارییەکى ڕەوانی و فریودانى گشتى لە لایەن بەکرێگیراوانى خامنەیی هەژمار کرد. لە دەقى بەیاننامەکەدا هاتووە:
ئێمە جووڵانەوەى ئازادیخوازانى دێهلۆران، هێرشەکەى دوێنێ شەوی ٢٥ى ڕێبەندان دەگرینە ئەستۆى خۆمان. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنەشمان، تێکشکاندنى پەیکەرى شەرمەزاراویانەى بەسیجی و هۆشدارپێدان بوو بە بەکرێگیراوانى ڕژێمى ئینتزامى و سنوور و لە سەرووى هەمووشیانەوە سەرهەنگى جاش "مووختار باویر" و سەرۆکى دادستان لەسەر دەرکردنى حوکمى نادادپەروەرانە بۆ زیندانى ئازادیخواز.
قسەى فەرماندارە ترسنۆکەکەى شارەکەمان بەدرۆ دەخەینەوە و ئێمە تەقەمان لە هیچ هاووڵاتییەکمان نەکردووە، ئەوان بە مەزڵوومنوێنى دەیانهەوێت تێهزرینى گشتى بەلاڕێدا بەرن، بەڵام خەڵکى هۆشیار فریوی ئەم فێڵەیان ناخۆن.
٢٧ى ڕێبەندان، ڕاپەڕینى دێهلۆران لە مێژووى ئێراندا تۆمار دەکرێت و شێرەژنان و پیاوانى دلێرى دێهلۆران بۆ پشتیوانى لە یەکیەتى و یەکگرتن بۆ ڕووخاندنى کۆمارى ئیسلامى دێنە نێو شەقامەکان و دێهلۆران دەکاتە دۆزەخ بۆ بەکرێگیراوانى نیزام.