بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەزگاى چاودێریش بە مافیاى ئابوورى ناوێرێت.. لەقاودانى نامەى حەراسەتى سازمانى بورس بۆ وەزارەتى ئیتلاعات

دەزگاى چاودێریش بە مافیاى ئابوورى ناوێرێت.. لەقاودانى نامەى حەراسەتى سازمانى بورس بۆ وەزارەتى ئیتلاعات
posted onFebruary 11, 2022
noبۆچوون

وەزارەتى تیرۆریستى ئیتلاعات سەرەڕاى ئاگاداربوون لە گەندەڵیى ماڵى کۆمپانیاى "پویا زرکان ـ ئاق دەرە" و ڕاپۆرتى حەراسەتى سازمانى بورس، ڕێگەى نەگرت لە ئامادەبوونى ئەم کۆمپانیایە لە بورس.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، بە بڵاوبوونەوەى بەدواداچوونێک لەبارەى "پلانى ئەنجوومەنى حوجەتیە بۆ گەورەترین خیانەتى بورسى لە خەڵک" و هەواڵێکى کورتى تایبەت بە "دەستتێکەڵکردنى ئەندامانى بەشى ئابووریی وەزارەتى ئیتلاعات و گەندەڵانى ئابوورى"، پەیامنێرەکەمان دەستى بە نامەیەک ڕاگەیشتووە کە ڕۆژى سێشەممە ١٩ى بەفرانبار و بە شێوەیەکى نهێنى لە لایەن حەراسەتى سازمانى بورسەوە بۆ بەشى ئابوورى وەزارەتى ئیتلاعات نێردراوە، بۆ ئەوەى پێش بە خستنەڕوو و ئامادەیی ئەم کۆمپانیایە لە بورس بگیردرێت.

بەڵام سەرەڕاى هۆشدارییەکانى حەراسەتى سازمانى بورس و بوونى هەواڵى ئاڵوگۆڕ و دزین و تاڵانى چەندین هەزار ملیار تمەنى پارەى خەڵکى بێ هیوا لە بورس، ئەم ناوەندى چاودێرییە هیچ گرنگییەکى بە نامەکە و نێوەرۆکەکەى نەداوە.

لە نامەکەدا ١٢ بەند نووسراوە کە تیایاندا ئاماژە بە کێشەکانى کۆمپانیا "پویان زرکان ـ ئاق دەرە" کراوە کە بەم شێوەیەیە:

 

١. کۆمپانیاى پویا زرکان ـ ئاق دەرە، تا ئێستا زیاد لە تواناکانى لەم کانەى هەڵگرتووە کە ئەمەش زیادەڕۆییە.

٢. بەڕێوەبەرانى ئەم ناوەندە، خاوەنى هەردوو "ناوەندى باما و فروروری"ـشن و پێشێلکارى زۆریان ئەنجام داوە کە کەیسەکەیان لە حەراسەتى بورس کراوەیە.

٣.  کۆمپانیاى پویا زرکان ـ ئاق دەرە، لە ڕاستیدا بەشێک لە داراییەکانى کۆمپانیایەکى ئیماراتییە کە پشکە ماڵییەکانى ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە لە بورس دیار نییە.

٤. لە ڕووى هونەرییەوە هەڵگرتنەوەى دوو لە سێى پاشەکەوتى ئەم کانە، لە ڕاستیدا ئەم کانە بەهاى هونەرى بۆ خستنەڕوو لە بورس نییە و گەورەنوێنى بەرامبەر کراوە.

٥. لە کاتێکدا کە کانى زێڕ بەشێک لە دەستکەوتەکانن و کۆمپانیاى پویا زرکان ئاق دەرە بە تەنیا ئەم کانەى بەکرێ گرتووە، چۆن خاوەندارى بەکرێگیراو موڵکداریەتى کردووە و لە بورسە خراوەتە ڕوو؟

٦. ئەم کەسانە بەوەبەرچاوگرتنى ڕابردووە، سەرمایەکانى خەڵکى ئێران دەبەنە دەرەوە بۆ وڵاتانى ئەوروپى و ئەمریکا.

٧. کۆمپانیاى پویان زرکان ئاق دەرەن، لە بانکى نیشتمانى لقى مەکتوم لە شارى دوبەى هەژمارى دراویی هەیە کە بەڵگەى هەژمارەکەى بۆ بورس نەخستووەتە ڕوو.

٨. داراییەکانى ئەم کۆمپانیایە لە دەرەوەى وڵات دیار نییە.

٩. دواهەمین لێکدانەوەى پاشەکەوتى کانە بەردەکانى ئەم کانەیە بە وردى دیار نییە.

١٠. لەبەر چى کانێک کە ٣٠٠ ملیار تمەن دارایی هەیە، لە بورسى ٦ هەزار ملیار تمەنى تۆمار کراوە؟

١١. کاتێک کە کۆمپانیایەەک لە ساڵى ٩٠ بوارى چوونە نێو بۆرسى هەبووبێت، بۆچى ئێستا دواى ١٠ ساڵ قەبارەیەکى گەورەى لێ دەرکراوە، بۆ دەرخستن لە بورس هێنراوە؟

١٢. بەڕێوەبەرانى ئێستاى پویا زرکان ـ ئاق دەرە کە "بەڕێوەبەرانى باما و فروروی"ـن، کەیس و فایلیان لە دادوەریی گەندەڵى ئابوورى هەیە.