بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەرپرسانەکانی بەندیخانەی ساوە، بۆ سووکایەتیکردن بە یارسانییەک سمێڵی دەتاشن

بەرپرسانەکانی بەندیخانەی ساوە، بۆ سووکایەتیکردن بە یارسانییەک سمێڵی دەتاشن
AvaToday caption
posted onJanuary 20, 2021
noبۆچوون

سمێڵ کە سیمبۆلی ئایینی پیاوانی یارسانە، تاشینەکەى لە لایەن چەتەکانى خامنەییەوە بووەتە هۆى شێوانى دەروونى و کەسایەتى و بیروبارى ئەم زیندانییە.

 

چالاکانی مەدەنی یارسان، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و تیایدا باسیان لەوە کردووە کە ئەم سووکایەتیانە زۆرجار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە و دووبارە بووەتەوە و کۆمەڵگەی یارسان تا ئێستا قوربانى زۆرى داوە کە گرینگترینیان، "سوکایەتی بە شاربی یارسانییەکان لە بەندیخانەی  هەمەدان بووە کە بەو هۆیەوە و بۆ ناڕەزایەتیدەڕبڕین بەم سووکایەتییە ٣ یارسانی  خۆی سووتاندووە".

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوى یارسانییەکاندا هاتووە کە "ئایینی ئێمە بە فەرمی نەناسراوە و دەوڵەت دەیهەوێ وەک گروپێکی شێعە پێناسەمان بکات و داوامان لێدەکات ئایین و پیرۆزییەکانمان وەلاوە بنێن و هەر ئەمەشە واى کردووە لە زۆربەى مافە مەدەنى و سیاسى و ئاینییەکانمان بێبەش بین".

پێشتریش، هێزە ئەمنییەکان وەک سووکایەتییەک پێیان، سمێڵى مەجید مورادی و حەیدەر تەیموری کە دوو دەروێشی گۆنابادی بوون، لە بەندیخانەی ئیلام تاشیوە و سووکایەتییان پێ کردوون.

شایەنى باسە، بە پێ کتێبی یارسانییەکان واتە "سەرنجام"، پیاوی یارسانی بۆی نییە سمێڵ بتاشێت و بە لابردنی سمێڵ لە ئایین وەدەر دەنرێن.