بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکى یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچى دوایی کرد

سەرۆکى یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچى دوایی کرد
AvaToday caption
posted onOctober 25, 2020
noبۆچوون

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاکەمەم بۆتانی نووسەر و ئەدیب و سیاسەتمەدارى ناوداری کورد و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد و بە ئامادەبوونى چەندین نووسەر و بنەماڵەکەى و خەڵکى شارەکە لە پایتەختى هەرێمى کوردستان بەخاک سپێردرا.

 

 ـ کاکەمەم بۆتانی ناوی تەواوی کاکەمەم فەخری سامییە.

ـ لە ساڵی ١٩٣٧ لە کۆیە لەدایک بووە.

ـ خوێندنی سەرەتایی لە (هەرتەل) و (کۆیە) و (سلێمانی) تەواو کردووە.

ـ خوێندنی دواناوەندى لە (کەرکووک) کۆتایی پێ هێناوە.

ـ ساڵى ١٩٤٨ى  زایینى بۆ خوێندنى زانکۆ دەچێتە (بەغداد) و لەوێ تەواوى دەکات.

ـ پاشان دەچێتە نێو کارى سیاسى و دەبێتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

ـ دواتر دەبێتە ئەنجامى پارتی دیموکراتی کوردستان.

ـ لە ساڵی ١٩٦٥ى زایینى وازی لە حیزبایەتی دەهێنێت.

ـ بەڵام هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتیدا بەردەوام دەبێت.

ـ کاکەمەم بۆتانی لە بوارى نووسین دەستێکى باڵاى هەبوو.

ـ یەکەم چیرۆکی لە ساڵی (١٩٥٧) بڵاو بووەتەوە.

ـ لە ساڵی ١٩٧٠ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى یەکێتیی نووسەرانی کورد.

ـ هەروەها یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری رەوتی ئەدەبیی روانگە.

ـ دوای نسکۆی شۆڕشی ١٩٧٥ بڕیاری دا هیچ بەرهەمێک لە بڵاوکراوەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی بەعسدا بڵاو نەکاتەوە.

ـ ناوبراو لەساڵی ١٩٩٣ى زایینییەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ راوێژکاری ڕووناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم.

ـ دواتریش بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.

ـ دوێنێ یەکشەممە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە

ـ تەرمەکەی برا بۆ مزگەوتی سامی گەردی لە هەولێر.

ـ دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک سپێردرا.