بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردستان

کوردستان

تورکیە چالاکێکی سیاسی کوردی ڕادەستی ئێران کردەوە

posted onDecember 28, 2019
noبۆچوون

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ بەفرانبار دەوڵەتی تورکیە چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران عادل بەهرامی، خەڵکی کامیاران ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردەوە.

 

گیانی زیندانییەکى سیاسی کورد لە مەترسیدایە

posted onDecember 15, 2019
noبۆچوون

بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خێر، خەڵکی کامیاران کە لە گرتووخانەی مەسجد سولەیمان دەستبەسەرە بە هۆی چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکەی و نەبردنی بۆ دووکتور لە ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.

کاوە وەیسانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە

posted onDecember 7, 2019
noبۆچوون

کاوە وەیسانی کوری فەتحوڵلا خەڵکی ئاوایی خامسان سەر بە شاری کامیاران بوو و لە گەڕەکی بەهارانی سنە ژیانی بەسەر دەبرد. پێشتر وێنەی کاوەمان وەک شەهیدێکی دیکەی شۆڕشی ڕۆژهەڵات دژ بە کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.

دەمیرتاش رەتیکردەوە ئەرۆدغان لێبوردنی بۆ دەربکات

posted onDecember 5, 2019
noبۆچوون

شاندی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕایگەیاند، لە زیندان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی تورکیایان کردووە و سەرباری ئەوەی دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بووەتەوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە لێبوردنی بۆ دەربکرێت

بکوژی لاوانى ڕاپەڕیوى مەریوان بناسن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە

posted onDecember 3, 2019
noبۆچوون

لە کاتی خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی مەریوان چەند مۆرەیەکی کورد ڕژیم کە لە کوردستان بە جاش ناسراون ڕۆلێکی گەورەیان هەبوو لە تەقەکردن و شەهیدکردنی لاوانی خۆپێشاندەری ئەو شارە.

زارا محەمەدی دوای شەش مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتەی قورس ئازاد کرا

posted onDecember 2, 2019
noبۆچوون

مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین زارا محەمەدی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ سەرماوەز بە دانانی بارمتەی قورسی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران ئازاد کرا.