لە کرماشان ژنێکی دووگیان بە دەستی دوو ژنی خزمیان کوژرا
بوونی خاڵێکی پشکنین لە نزیک سێ رێیانی جندوڵا لە نزیک شاری ئیلام وەک هۆکاری ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ و گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاونیشتمانی لە ئیلام لە قەڵەم دەدرێت.
رێکخراوی گرتووخانەکانی کرماشان پشتڕاستی کردەوە ژمارەیەک بەندکراوی گرتووخانەی دێزڵابادی کرماشان رایانکردووە.
هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و دوای سێ رۆژ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هەوڵیداوە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی خەلیفان، سەر بە پارێزگای هەولێر بکاتە ئامانج، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان درۆنەکیان تەقاندووەتە
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە شارەکانی سنە، جوانڕۆ و سەقز ١١ هاونیشتمانی دیکەش، دوای ناڕەزایەتییەکان بە سزای لەسێدارەدان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەکانی ئیلام و مێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە شاری ئیلام دوو کوڕی گەنج بەهۆی لێچوونی گاز و لە شاری نەغەدەش دایک و کوڕێک بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوو.
رەشید ئەحمەدی، ناسراو بە مامە رەشی لەگزی گۆرانیبێژی ناوداری ناوچەی سەقز و خەڵکی گوندی لەگزی، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا رۆژی ٨ی رێبەندانی ١٤٠٣ بەهۆی بەساڵاچووی و نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.