بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپای پاسداران سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە ناوچەی نیشتەجێبوون جێگیر دەکات

شەڕ  ئێراب
posted onJune 20, 2025
noبۆچوون

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی هەینی بە ئاڤاتوودەیان ڕاگەیاندووە کە سوپای تیرۆریستی پاسداران هێز و کەرەستەی سەربازیی خۆی لە ناوچەی نیشتەجێبوون لە چەند شارێک لەوان ڕەشت و سەحنە لە کرماشان جێگیر کردووە. 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مەبەست لەم کارەی سوپای پاسداران، یەکەم، سەلامەتبوونە لە هێرشە وردەكانی ئیسرائیل، دووەم، بەکارهێنانی خەڵک وەک قەڵغانی مرۆیی لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیلدا، بەمەش نیشان دەدات کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی. 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاڤاتوودەی لە سەحنەی کرماشان، سوپای پاسداران لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا موشەکهاوێژی لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو شارە جێگیر کردووە. 

لە ڕەشت، سەرچاوەکانی ئاڤاتوودەی باس لەوە دەکەن کە سوپای پاسداران زۆر کەسی ناچار کردووە ناوچەکانی یەخسازی، حەمیدیان تا فلكەی گاز بەجێبهێڵن و هێزەکانیان لەو گەڕەکانەدا جێگیر کردووە.