بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خۆكوژیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد دوای دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن مۆرەیەكی ئیتلاعاتەوە

بۆکان
posted onJune 9, 2025
noبۆچوون

ەیام سەتاری، زیندانیی سیاسیی کورد و تەمەن ٣٤ ساڵ، كە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر كرابوو، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی لە زیندانی بۆكانەوە، پەیام سەتاری کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا یەكەمجار بۆ ماوەی شەش مانگ لە ئاگاهیی بۆكان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن “عەلی بەیگ محەممەدی” (کە وێنەی ئەو دەبینیت) بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستدرێژیی کراوەتە سەر.

لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا، پەیام سەتاری، چۆنیەتیی دەستدرێژیكردنە سەری لە لایەن بەكرێگیراوی ئاگاهی عەلی بەیگ محەممەدی بە داواکاریی گشتیی بۆكان، عەلی زاهید گەیاند، بەڵام عەلی زاهید، لەژێر فشاری ئیدارەی ئیتلاعات و لێکۆڵەری گەندەڵ کەمال ڕەزاقپوور، دۆسیەکەی ڕاگرت و ڕێگەی بە لێكۆڵینەوەی پزیشکی قانوونی و تەنانەت ڕاپۆرتێک بۆ ناوەندی پارێزگای نەدا. 

پەیام سەتاری دوای ئازادبوونی كاتی، جارێکی دیکە دەستبەسەر كرایەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا، زیاتر لە یەك ساڵ و نیو بەهۆی داوای یاسایی و سووربوون لە سەر دەستدرێژیكردنە سەری لە دۆسیەیەكەیدا، ئەمجارەیان لەلایەن ئەمین ولایی، دادوەری گەندەڵی لقی ١ی تاوانەکانی میاندواو كەوتە ژێر هەڕەشەوە، كە ئەگەر بێدەنگ نەبێت، سزای هەڵگرتنی كلاشینكۆفی بەسەردا دەسەپێنێ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم گەنجە بێتاوانە هەرگیز چەکدار نەبووە و هیچ سەر و كارێكی لەگەڵ چەکدا نەبووە. 

بە وتەی هاوبەندییەكانی پەیام سەتاری لە زیندانی بۆكاندا، ناوبراو لە دۆخێكی ڕووحی و دەروونیی خراپدا بووە و هەر بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

 هەڵسوکەوتی حکوومەتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بە ڕاگەیاندن بكەن، بۆ ئەوەی ئەو پەراوێزە ئەمنیەی کە بەکرێگیراوانی دەستدرێژیکاری وەک عەلی بەیگ محەممەدی یان دادوەری گەندەڵ ئەمین ولایی و لێکۆڵەری گەندەڵ کەمال ڕەزاقپوور تێیدا دانراون لەنێو بچێت و ئەو تاوانبارانە لەلایەن خەڵکەوە دەستنیشان بکرێن و لە کاتی خۆیدا سزا بدرێن.