80 ساڵ بەسەر دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ بوو
ئەمڕۆ 25ی گەلاوێژ 80 ساڵ بەسەر دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت.
ئەمڕۆ 25ی گەلاوێژ 80 ساڵ بەسەر دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت.
ڕامین گورگانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامێران جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کرابوو.
پاسەوانی سنوور ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پاوە ڕێگرییان لە خەڵکی بنێشتکەر کردووە و بەرهەمی کاری چەندین ڕۆژیشیان لەلایەن هێزی پاسەوانی سنوورەوە لەنێو براوە.
مەتین ئوسلوب، تەمەن ٢٥ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە ٢٥ڕۆژ پێشەوە دەستبەسەر كراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
دەستبەسەرکرانی مەتین ئوسلوب کە میکانیکە دوای پشکنیکی ماڵەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری بووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەبووبەکر عوقابی هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شەپۆلێکی گەرمای بێوێنە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی کار و دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ورمێ و ئیلام.
سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستا، چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سنە، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدحسێن محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیكەند"ی شاری بۆكان پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "ئەشتەرئاوا"ی سەر بە بانە، بە سەختی بریندار بوو.