لە سەقز ساڵانە 350 قوتابی واز لەخوێندن دێنن، هۆکاری ئابوورییە
بەگوتەی بەرپرسانی پەروەردەیی، ڕێژەی وازهێنانی قوتابیان لە خوێندن لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچە کەم دەرامەتەکان، ڕووی لە زیادبوونە.
بەگوتەی بەرپرسانی پەروەردەیی، ڕێژەی وازهێنانی قوتابیان لە خوێندن لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچە کەم دەرامەتەکان، ڕووی لە زیادبوونە.
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، بە توندی ئیدانەی بڕیاری دەرکردن و سزادانی ژمارەیەک مامۆستای چالاکی سەندیکایی لە کوردستانی کرد و ئەو هەنگاوانەی بە "ستەمکارانە و نادادپەروەرانە" ناوبرد.
حەمید چپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ورمێ بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درا.
سزاكەلە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
دوای ئاشکرا كردنەكانی ئاڤاتوودەی سەبارەت بە مردنی دڵتەزێنی سارا تاو، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی مەریوان، کە بە هۆی دانانی مەترسیدارانەی پێنج ئامپۆلی ئاكسیتوسین لە نەخۆشخانەی بووعەلی گیانی لەدەست دا، ڕەهەندە نوێیەکانی ئەم کارەساتە ئاشکرا بوون.
هۆکارەکانی ململانێ و دەستبەسەر كردنی لاهوور شێخ جەنگی
تاران؛ دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین لەلایەن کارمەندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز لەگەڵ براکەی میلاد ڕەندانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەرکران.
هێزەکانی ڕێژیم پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ئێوارەی هەمان ڕۆژ میلاد ڕەندانی ئازاد كرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی شاری بانە دوای بریندار كردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ڕەحمان ڕەحیمپوور، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” سزای ۵ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
هەروەها ئەو هاووڵاتییە سزای پێبژاردنی بڕی دە ملیۆن تمەنیشی بەسەردا سەپێندراوە.