دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سنە
فەریبا زەندکەریمی، یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
فەریبا زەندکەریمی، یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
لاوێکی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوی "ئازاد ڕەزایی" لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزە تیرۆریستییە ئینتزامییەکانەوە تەقەى لێ کرا و گوللەیەک بەر سەری کەوت و گیانی لە دەست دا.
ئامادەبوون و ناڕەزایەتى بەشێک لە مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتیی پەروەردە لە سەقز بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆخى سلێمان عەبدی
شیلان کوردستانی، لە چالاکانى مافى ژنان و خەڵکى سنە کە لە ڕاپەڕینى ژینا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگاى ئینقیلابی ئەو شارەوە بە ٤٠ مانگ زیندانى تەعزیرى مەحکووم کرا.
ئەمەش بە تاوانى "پڕوپاگندە دژى نیزام" و "ئەندامیەتى لە گرووپی ناقانوونى ژوانوو"
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، تەرمى خاتوو هێلێن کرۆلیش ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوسەری شەهید دوکتور قاسملوو، لە گۆڕستانی پیرلاشێز لە شاری پاریس بەخاک سپێردرا.
کاتژمێر ٦:٤٦ خوولەکى بەیانیی ئەمڕۆ هەینى ٤ى خاکەلێوە، دووبارە بوومەلەرزەیەک شاری خۆی ـى پارێزگای ورمێى هەژاند کە بە هۆیەوە ٨٢ کەس لە هەردوو شارى خۆی و سەڵماس بریندار بوون.
▫️ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی دوای ئەوەیکە بۆ لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە تاران بانگ کرا، بە ”پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” تۆمەتبار کرا.
پەروەردەکاران و قوتابیان و هاوشاریانی خۆشەویست
وەک دەزانن هاوکار و هاوڕێی فەرهەنگیمان سلێمان عەبدی پێشنیوەڕۆی دەێنێ یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
زەینەب مەولاییڕاد دایکی شەهید کیان پیرفەلەک بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام کاردانەوەی بەرامبەر گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم لەسەر بەهمەن بەهمەنی نیشان دا کە دەیانهەوێ