کاتژمێر ٦:٤٦ خوولەکى بەیانیی ئەمڕۆ هەینى ٤ى خاکەلێوە، دووبارە بوومەلەرزەیەک شاری خۆی ـى پارێزگای ورمێى هەژاند کە بە هۆیەوە ٨٢ کەس لە هەردوو شارى خۆی و سەڵماس بریندار بوون.
بوومەلەرزەکەى ئەمڕۆ هەینى کە بووە هۆى وێرانبوونى چەندین ماڵ، گوڕەکەى ٥.٦ ڕیختەر بووە و لە ١٩ کیلۆمەترى سەڵماس و ٢٩ کیلۆمەترى تازەشار و لە قووڵى ٨ کیلۆمەترى زەوی بووە و ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا بەشێکى خەڵکى ئەو شارە بە هۆى بوومەلەرزەکەى جارى پێشوو لە نێو خێوەت و لە بەردەم سەرمان و ماڵ و حاڵیان وێران بووە و کۆمارى ئاخوندیش بە دەستى ئەنقەست پێشتگوێ خستووە و ڕێگەیشى نەداوە هاوکارى لە شارەکانى دیکەوە بگاتە ئەو شارە.
شایەنى باسە لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو بەدەر لە دەیان وردە بوومەلەرزە، شەش بوومەلەرزەى سەرووى پێنج ڕیختەرى لەو شارەى داوە:
ـ ٥.٤ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ٥ى پووشپەڕى ١٤٠١ى هەتاوی
ـ ٥.٧ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ى هەتاوی
ـ ٥.٩ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ٢٨ى بەفرانباری ١٤٠١ى هەتاوی
ـ ٥.٩ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ى هەتاوی
ـ ٥.١ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ٢٥ى ڕەشەمەی ١٤٠١ى هەتاوی
ـ ٥.٦ ڕیختەر لە ڕێکەوتى ٤ى خاکەلێوەی ١٤٠١ى هەتاوی