رفتن به محتوای اصلی

کاردانەوەکان و بە تیرۆریست ناساندنی حیزبولای لوبنان لە لایەن ئاڵمان

کاردانەوەکان و بە تیرۆریست ناساندنی حیزبولای لوبنان لە لایەن ئاڵمان
AvaToday caption
posted onApril 30, 2020
noدیدگاه

تیرۆریستەکانی حیزبوڵلای لوبنانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان دەکەونە ژێرچاودێری و بەدواداچوون.

 

برڵین، ڕۆیتێرز- وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئاڵمان چالاکیەکانی گرووپی حیزبوڵلای لوبنانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەی قەدەغە کردووە وبە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.

پۆلیسی ئاڵمان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندامە گوماناویەکانی ئەو گرووپە، هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد. بەرپرسە ئەمنیەکانی ئاڵمان لەو باوەڕەدان هەتا ١٠٥٠ کەس لە ئاڵمان سەر بە بەشێک لە ڕەوتەکانی حیزبوڵلای لوبنانن.

وتەبێژێکی وەزارەتخانە تویتی کرد، هورست سیوهوفر وەزیری ناوخۆی ئاڵمان، ڕێکخراوی تیرۆریستی و شیعەی حیزبوڵلای لوبنانی لە ئاڵمان قەدەغە کردووە.
لە درێژەدا گووتی: تەنانەت لە کاتی قەیرانیشدا حکومەتی ئاڵمان توانایی ئەنجامدانی کارەکانی هەیە.

پێشتر ئاڵمان لە نێوان باسکی سیاسی و سەربازی حیزبوڵلای لوبنان کە لەگەڵ ڕژیمی ئەسەد لە سوریە لە سەنگەرێکدابوون جیاوازی دادەنا.

ئیسرائیل  وئەمریکا گوشاریان خستە سەر ئاڵمان بۆ ئەوەی ئەو ڕێکخراوە چالاکیەکانی لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت.

هێزەکانی ئاڵمان هێرشیان کردووەتەوە سەر چوار ئەنجومەنی مزگەوتێک لە ئیالەتی ڕۆژئاوای نورس راین – وستفالن، برمن و برلین کە بە باوەڕی ئەوان سەر بە حیزبوڵلای لوبنانن.