رفتن به محتوای اصلی

دەروێشەکەى گۆناباد بە سێ جار قەساس مەحکوم کرا

محەمەد سەلاس کە لە کاتى ناڕەزایەتى دەروێشەکانى گۆنابادى لە ٣٠ى ڕێبەندانى ١٣٩٦ لە شەقامى پاسدارانى تاران، بە پاسێک هێرشى کردە سەر هێزە ئەمنییەکانى ڕێژیمى ئیسلامى و سێ کەسى لێ کوشتن، بەڵام دواى دەستبەسەرکردن و دادگایی سەرەتایی دادوەر حوکمى ئیعدامى بۆ بڕییەوە و ئێستایش جگە لە حوکمدانى بە سێ جار قەساس، زیندنانى کراوە، هەرچەندە سەلاس تۆمەتى داگاى کە گوتبووى "کوشتنى بە ئەنقەست"ـە، ڕەت کردووەتەوە.

posted onApril 5, 2018
noدیدگاه

محەمەد شەهریارى سەرپەرەستى کاروبارى تاوانى تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٥ى خاکەلێوە/ ٤ى ئەپرێل) باسى ئەوەى کرد کە سەرەڕاى "هۆکارى کوشتنى سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکان"، بە سێ جار قەساس و زیندانیکردن حوکم دراوە. تاوانبار و پارێزەرەکەى لەو کاتەوەى کە حوکمەکەیان پێ ڕاگەیاندوون، مۆڵەتى ٢٠ ڕۆژیان لەبەر دەستە تا پەڵپ لە حوکمەکە بگرن، بەڵام بە پێى ڕاپۆرتى تەسنیم، سەعید ئەشرافزادە، پارێزەرى سالس گوتوویەتى "تا ئێستا هیچ پەڵپێکمان لە حوکمى دادگا نەگرتووە".

بە پێى بانگەشەى بەرپرسانى ئێران، لە کاتى ڕووبەڕووبوونەوەکانى دەروێشەکانى گۆنابادى و هێزە ئەمنییەکن، جگە لە سێ ئەندامى ناجا، دوو بەسیجى دیکە کوژران و ٣٠ لە هێزەکانى پۆلیس بریندار بوون. لە ڕەوتى ناڕەزایەتییەکانى شەقامى پاسداران، دەیان دەروێشى گۆنابادیش لەو ڕووبەڕووبوونەوەدا بریندار بوون. لە لایەکى دیکەوە بە قسەى بنەماڵەى محەمەد ڕاجى، ئەم دەروێشە گۆنابادییە دەستبەسەرکراوە لە بەندیخانەى هێزە ئەمنییەکان گیانى لەدەست دا.