
لە ناوەندی ژیانەوەی ئیلام (احیا) کە ئاسکی زەردی کوردستانی تێدا پەروەردە دەکرێت، بێچووە ئاسکێک لە دایک بوو.
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ لەوە ئاگادار بن ڕژیمی داگیرکەر و دزی کۆماری ئیسلامی هەر وەک دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵات، وەک دزینی فەرهەنگ و کلتور و وشەکانی زمانی کوردی دەیهەوێ ئاژەڵەکانی کوردستانیش بە ناوی ئێرانی بوونەوە تەواو بکات.
ئەوەی لە کوردستان هەیە ئاژەڵی کوردستانی و زاگرۆسیە و کۆماری ئیسلامی و هیچ دەسەڵاتێکی دیکەی دیکتاتۆر و داگیرکەری کوردستان ناتوانێ ناسنامەی ژینگەشمان بگۆڕێت.
چالاکانی ژینگەپارێزی و بیرمەندانی سروشت ناسی کوردستان دەبێ ناوەندێکی تایبەت بە تۆمار کردنی ناوی ئاژەڵانی کوردی پێکبێنن و ئیزن نەدەن ڕژیمی دز و داگیرکەری ئێران تەنانەت ئاژەڵانیشمان لێبدزێت و بەناوی خۆیەوە تۆماری بکات.
ڕاستە ئێمەی دەوڵەتی کوردیمان نییە بەڵام خۆ دەبێ سەرچاوەکانی شوناسی کوردستانی بوونی کوردستانەکەمان بپارێزین.