رفتن به محتوای اصلی

جیهان دوای کۆڕۆنا و ڕوژهەڵاتی کوردستان دوای لەسێدارەدرانی موستەفا سەلیمی

جیهان دوای کۆڕۆنا و ڕوژهەڵاتی کوردستان دوای لەسێدارەدرانی موستەفا سەلیمی
AvaToday caption
posted onApril 13, 2020
noدیدگاه

وتار لە لایەن: هیوا

دەڵین جیهان خەریکە لە سەردەمی کۆڕۆنا بە سەر دوو بەشدا دابەش دەبێ ، ئەوەی کە دیارە ڕوژهەڵاتی کوردستانش و بە تایبەت حیزبەکانی لە دوای لەسێدارەدرانی موستەفا سەلیمی لەلایەن جمهووری ئیسلامیەوە ، خەریکە بە سەر دوو بەرەدا دابەش دەبن .ئەڵبەت ئەو دابەش بوونە دەمێکە خەریکە ڕوو دەدات بە تایبەت لە نیوان ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبانە.


لە تێرورکرانی ئەندامانەوە بگڕە هەتا مووشەک باران‌کردنیان. ماوەیێکی زوری بەسەر دا تێپەڕیوە کە حیزبەکان دەبوو بڕیاریان دابا کە قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە گەل باشوور  جیاوازە و دەبێ بگەڕێنەوە بۆ لای بەرژەوەندی خەڵکەکەیان .
نەیانکرد و نەیانویست، هۆکاری هەرچیک بێت گەیشتە ئیمڕۆ ، بەلام تا دەڕوات شتەکە ناشیرینتر دەبێ ، بەتایبەت خەریکە دەڕۆنە جێبهەیکەوە کە خەڵکەکەی خۆیان ڕووبەڕوویان دەبێت و ئەندامە ڕاستەقینەکانیان لێیان جیادەبنەوە .
بەڕاستی کاتی ئەوە نەهاتووە کە بەرژەوەندی خەڵکەکەی خۆمان گرینتر لە بەرژەوەندی حیزبێک یا پارچەیێکی دیکە ببینین؟
دێمەوە سەر ئەمڕو و تەسلیم کران و شەهید کردنی ڕۆڵەیێکی ڕۆژهەڵاتی.
ئەوەی کە ئێوە بڵێن ئاگادار نەبووین و گۆمان دەخەنە سەر ڕادەست کردنی لە لایەن گرووپێکی نیشتمان‌فرۆشەوە ،ئێوەش شەریکی تاوانەکەی ئەوان دەکات. کەسێکی ڕۆژنامەنووس لەو پەڕی دۆنیاوە دەتوانی پەیوەندی بگرێ و لە ڕاستی مەسەلەکە بزانێت ، ئێوە لە پەنای دەستی خۆتانەوە ناتوانن ئاگاداری ڕاستی ڕووداوەکە بن و لانیکەم خەڵکەکەی خۆتانی لێ ئاگادار کەنەوە؟ یا دیسان مەسەلەی بەرژەوەندیە؟ بەڵام بە ڕاستی کام بەرژەوەندی؟ و بەرژەوەندی کێ؟
هێشتا لەم‌ کارەساتەدا کات ماوە ، ئەڵبەت ئەگتر فریای کەون ، فریا کەون و سەربەخۆ بڕیار بدەن و چی دیکە چاوەڕێ بڕیارێک مەبن کە قارانجی لە گەڵ خەڵکەکەتان یەک نیە.
ئەڵبەت ئەگەر چاوەڕێ بکەن ،جیا لەوەی کە چ بڕیارێک حکوومەتی هەرێم دەریدەکات ، هێشتا ئێوە بە شوێن‌کەوتوویی ئەوان و بڕیاری ئەوان و قازانجی ئەوان دەناسرێنەوە.
جا ئێستا کاتی هەڵبژاردنە و ئێمەش وەکوو خەڵکی کورد و بەتایبەت ڕۆژهەڵات چاوەڕین بزانین چی دەکەن و لە سەر ئەوە نەک ئەم چینە ، چینی داهاتووش قەزاوەتتان دەکات.