
AvaToday caption
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی : لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا هەزار و ٩٩٧ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.
بە گشتی ژمارەی تووشبووان ٦٧ هەزار و ٢٨٦ کەسە.
ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و سێ کەس.
سێ هەزار و ٩٦٦ کەس دۆخیان خراپە.
٢٩ هەزار و ٨١٢ کەس دوای چاک بوونەوە لە نەخۆشخانەوە گەڕێندراونەوە ماڵەکانیان.
شایانی باسە نێردەی تایبەتی وەزارەتی تەندرووستی بۆ ئێران دوو حەوتوو لەمەو بەر ڕایگەیاندبووە ئێران یەک لەسەر پێنجی ئاماری راستەقینەی تووشبووان و قوربانیانی کۆڕۆنا بڵاو دەکاتەوە.
سەدان هەزار کەس تووشبوو و هەزاران قوربانی بەرهەمی سیاسەتی هەڵە و بازرگانیکردنی کۆماری ئیسلامیە بە ژیانی خەڵکی ئێران.