رفتن به محتوای اصلی

١٦ ملیۆن مینى خوزستان و ڕۆژهەڵاتى کوردستانیان تەنیوە

ڕۆژى ٤ى ئەپرێل کە دەکاتە ١٥ى خاکەلێوە لە لایەن ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ڕۆژى "هۆشیارى بەرامبەر مین و هەنگاوى جدى بۆ پاکتاوکردنیان' ناودێر کراوە. بە تێپەڕینى زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر شەڕى ئێران و عێراق و ئەو مینانەى کە ئێران دواتر بۆ خۆى لە دەورى پێگە سەربازییەکانى دایناون، تا ئێستا و بەردەوام بە تەقینەوەیان قوربانییان لێ دەکەوێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە حەوت پارێزەر نامەیەکیان بۆ حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران ناردووە و داوایان لێ کردووە کە کێشەى مینهەڵگرتنەوە چارەسەر بکات.

posted onApril 4, 2018
noدیدگاه

بە قسەى حسێن ئەحمەدى نیاز، پارێزەى چەند کەس لە قوربانیانى مین و یەکێک لە واژووکەرانى نامەکە بۆ سەرۆککۆمار، لە پاش شەڕى ئێران و عێراق نزیکەى ٢٠ ملیۆن مین لە ناوچە و گوند و شارە سنوورییەکان دانراونەتەوە کە سەدا حەفتایان واتە زیاتر لە ١٤ ملیۆنیان کەوتوونەتە پارێزگاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە. ڕەزبەرى ساڵى ١٣٩٢ مینە پووچەڵنەکراوەکانى نێو حەسارى قوتابخانەیەک لە نشکانش، لە یەکێک لە گوندەکانى شارى مەریوان، حەوت منداڵ بریندار بوو و یەکێکیان پێى لەدەست دا.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە لە سالآ ١٣٨٣ کانوونى "هاوبەشى لە پاککردنەوەى مین" کە ناوەندێکى سەربەخۆ بوون و لە لایەن شیرین عیبادی و چەند کەسێکى دیکەوە دانرابوو، پێنج ساڵ دواتر لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەرگاکەى کڵۆم درا. ئێستا تەنیا دامەزراوەیەک کە نادەوڵەتییە و کار بۆ پاککردنەوەى مین دەکات، دامەزراوەى "ئێرانی بێ مین"ـە.

شایەنى باسە ئێران هیچ هاوپەیمانى و بەڵێننامەیەکى لەم بارەوە لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى نییە وەک ئەو وڵاتانەى کە چوونەتە نێو ئەم پەیمانەوە و واژووى ئەوەیان کردووە کە تا ١٥ ساڵ ئەبێت وڵاتەکەیان پاک بکەنەوە، بەڵام بەرپرسانى ئێران دەڵێن "ئێمە خۆمان وڵاتەکەى خۆمان لە مین پاک دەکەینەوە" و ئامادجە نین "سنوورەکانیان بخەنە مەترسی دەستتێوەردانى دەرکی"ـیەوە.