رفتن به محتوای اصلی

عێراق بە مەرج غازی ئێران هاوردە دەکات

عێراق بە مەرج غازی ئێران هاوردە دەکات
ئەمریکا مەرجى بۆ عێراق داناوە بۆ پەرەپێدانى ئابوورى لەگەڵ ئێران
posted onNovember 3, 2018
noدیدگاه

 

بەرپرسانى عێراق ئاشکرایان کردووە "ویلایەتە یەکگرتووەکان، وڵاتەکەیانى ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن درێژە بە هاوردەکردنى غازی سروشتى ئێرانى و چەند کاڵایەک بدەن".

 

واشنتۆنیش بەرامبەر ئەو رێگەپێدانە مەرجى بەحکومەتى بەغدا کردووە "لەدواى چوونە بوارى جێبەجێکردنى قۆناغی دووەمى سزاکان، مامەڵەکردنەکانى بە دۆلار لەگەڵ تاران ڕابگرێت".

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەى یەکشەممە ٤ تشرینى دووەم (نەڤەمبەر)، قۆناغی دووهەمى سزایەکانى ئەمریکا دژی ئێراندا، بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کەکەرتەکانى ووزەو نەوت و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەى گرتۆتەوە.

بەڵام بەغدا بەهۆى هەبوونی گرێبەستێکى بازرگانى لەنێوان خۆى و تاراندا، بۆ ئەوەى غازی سروشتى بۆ وێستگەکانى هاوردە بکات، لەبەردەم قەیرانێکى گەورە دایە، بەڵام مەرجەکەى ئەمەریکا ناچاری دەکات لەبرى دۆلار بەدراوى دیکە مامەڵە بکات.

ئاژانسى ڕۆیتەرز لەسەر زارى بەرپرسانى عێراقی بڵاوی کردووەتەوە "لێخۆشبوونی وڵاتەکەیان لە سزاکانى ئەمریکا لە کەرتى وزەى ئێران، بەکارنەهێنانى دۆلارە لە مامەڵە بازرگانییەکان". لەدواى جێبەجێکردنى قۆناغی یەکەمى سزایەکانى ئەمریکا دژى ئێران کە لە سەرەتاکانى ئاب (پووشپەڕ)ی ڕابردووەوە دەستى پێ کردووە، واشنتۆن هۆشداریی داوەتە زۆربەى وڵاتانى جیهان بەوەى "مامەڵەى بازرگانییەکانیان لەگەڵ رژێمى تاران بە دۆلار ڕابگرن".

لەو بارەیەوەش حکومەتى فیدراڵى عێراق لە ڕێگەى وەزارەتى داراییەوە هەژمارێکى بانکى لە یەکێک لە بانکەکانى حکومەتى بەغدا کردووەوە، بۆ ئەوەى تێچووى سەرجەم هاوردەکانى بەدیناری عێراقی بدات. بەهۆى ئەو سزایانەوەش مەترسییەکى گەورە لە نێو خۆى ئێراندا دروست بووە، یەکێک لەو مەترسییانەش "بەرزبوونەوەى بەرچاوى هەڵاوسان و گرانبوونى نرخى کاڵا بنەڕەتییەکانە وەک خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکان".

لەسەر ئاستى هەرێمایەتیش لە عێراقدا بازرگانەکان ترسیان لە هەر مامەڵەیەکى بازرگانیی هەیە لەگەڵ تاران، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "ناسەقامگیرى بەهاى تمەن، ڕێگرییان لێدەکات کاڵاى ئەو وڵاتە هاوردە بکەن".

واشنتۆن لەپاڵ عێراق لێخۆشبوونى مەرجدارى بۆ هەشت وڵاتی دیکەش راگەیاندووە، کەنەوت و وزە لەو وڵاتە هاوردە دەکەن و، پێداویستیەکانى خۆیان پڕ دەکەنەوە.