رفتن به محتوای اصلی

لەم گەڕەى گەمارۆ ئابوورییەکان پاڵەپەستۆى زیاتر دەکەوێتە سەر خامنەیی

لەم گەڕەى گەمارۆ ئابوورییەکان پاڵەپەستۆى زیاتر دەکەوێتە سەر خامنەیی
گفتوگۆى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەگەڵ ڕادیۆ ئەنتەرنێتى لاورا ئینگرام
posted onNovember 1, 2018
noدیدگاه

 

ڕادیۆ ئەنتەرنێتى لاورا ئینگرام کە ڕادیۆیەکى ئەنتەرنێتى ئازادە، گفتوگۆیەکى لەگەڵ مایک پەمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کردووە لەبارەى قۆناغى دووەمى گەمارۆ ئابوورییەکانى و کاریگەرییان لەسەر کۆمارى ئیسلامى، کە لێرەدا هەندێک لە ڕستە گرنگەکانى دەهێنینەوە:

 

▫️ تا گۆڕینى ڕەفتارى ئێران، بەردەوامى دەدەینە پاڵەپەستۆ ئابوورییەکانمان

▫️ بە پووچەڵبوونەوەى پیلانەکەى کۆمارى ئیسلامى لە داینمارک، دەرکەوت ڕێژیمى مەزهەبی ئێران گەورەترین پاڵپشتیکەرى تیرۆریزمە لە دونیا.

▫️ بە هۆى ئەم ڕەفتارە تیرۆریستیانەى ئێرانە کە سەرۆک ترامپ لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران دەرچوو.

▫️ ئێمە خواستێکى سادەمان هەیە، دەمانەوێت کۆمارى ئیسلامى وەک وڵاتێکى ئاسایی ڕەفتار بکات.

▫️ ئەگەر بەرپرسانى ئێران ڕەفتاریان بگۆڕن، ئێمەیش دڵخۆش دەبین تا ڕێگەیان پێ بدەین بێنە نێو کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی.

▫️ بەڵام تا ئەودەم بەردەوام دەبین لەسەر پاڵەپەستۆکان.

▫️ بە دەستپێکى قۆناغى دووەمى گەمارۆ ئابوورییەکان، پاڵەپەستۆیەکى گەورە دەکەوێتە سەر خامنەیی.

▫️ هیوادارین پاڵەپەستۆى ئەم گارۆیانە، بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى ڕازى بکات کە خۆیان بگۆڕن.

▫️ ئەمە یەکەم جار نییە زەریف دەڵێ گەمارۆکان ئازاردەرن بەڵام ئەنجامیان نابێت.

▫️ بڕیاردەرى سەرەکى زەریف نییە، ئایەتوڵا خامنەییە، ئەو بەرامبەرى ئێمەیە، کەسێک کە بڕیارەکان دەدات.

▫️ ڕەنگە دەوڵەتە ئەوروپییەکان کەمێک دژى گەمارۆ ئابوورییەکان بن، بەڵام زۆرینەى کۆمپانیا ئەوروپییەکان لە ئێران دەرکەوتوون.

▫️ لەو بڕوایەدام بە تێپەڕینى کات هەموو وڵاتە ئەوروپییەکان تێدەگەن ئێران شێوێنەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە.

▫️ بۆیە دەبێت هەموو پاڵەپەستۆیەک بخەینە گەڕ بۆ ڕامکردنى ئەو ڕەفتارە خراپانەن.