وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی بڕیاڕی داخستنی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە گوتی هۆشداریمان داوە بە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەرجۆرە هێرشێک کە لە لایەن گرووپەکانی سەر بەو وڵاتەوە بکریتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
مایک پۆمپپێئۆ گووتی بە دەوڵەتی ئێرانمان ڕاگەیاندووە پێویستە بزانن ئەمریکا ئێران وەک بەرپرسی هەر جۆرە مەترسییەک بۆ سەر هاووڵاتیان و دیپلۆماتەکانی لە عێراق، دەزانێ.
لە درێژەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی بۆ ئێرانمان روون کردۆتەوە کە وەلامی هەرهێرشێکی ئێران لە زووترین کاتدا دەدەینەوە.
ئەو کاردانەوانەی پۆمپێئۆ سەبارەت بەو هێرشانەیە کە لە بەسرە و بەغدا کرایە سەر کۆنسولخانە و بالیۆخانەی ئەو ولاتە . پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە دەزانیت.
رۆژی هەینی هێدێر ناوئێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە کۆنسولگەری وڵاتەکەیان لە شاری بەسرە دادەخەن و هەر لەو پێوەندیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە کۆماری ئیسلامیدا کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە بێ وەڵام ناهێلێتەوە.
مایک پەمپێئۆ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەویزیۆنی ئەلجەزیرەدا گوتی ئەمریکا ئیزن نادات کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە گروپە کانی خۆی مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا درووست دەکات.