رفتن به محتوای اصلی

۱۰۰ هەزار حاڵەتی هەواڵدان بۆ خۆکوشتن لە ساڵێکدا

کۆماری ئیسلامی هۆکارى زیادبوونى خۆکوژی ئێرانییەکانە
AvaToday caption
کۆماری ئیسلامی هۆکارى زیادبوونى خۆکوشتنە
posted onSeptember 7, 2019
noدیدگاه

ساڵی ڕابردوو ۱۰۰ هەزار حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ئێران تۆمار کراوە کە زۆربەیان لەنێو گەنجان و لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران تۆمار کراون.

مریەم عەباسینژاد، بەڕێوەبەری پلانی "پێشگرتن لە خۆکوشتن"ـى وەزارەتی تەندروستی، ئەم ئامارەی پشت ڕاست کردووەتەوە. عەباسینژاد باسى لەوە کردووە کە "نزمترین ڕێژەی خۆکوشتن، هی دوو پارێزگای بەلووچستان و خوراسانی باشوورە و بەرزترین ڕێژەش هی ئیلام، کەهگیلوویە و بویر ئەحمەد و کرماشانە".

هەروەها عەباسینژاد گوتووشیەتی کە ڕێژەی ئەو مردنانەى بەهۆی خۆکوژییەوە بووە لە ۱٨ پارێزگا بەرزتر لە ڕێژەی نێونجی ئێرانە و بە پێ پلەبەندی ئەم ۱٨ پارێزگا بریتین لە: ئیلام، کەهگیلوویە و بویر ئەحمەد، کرماشان، لۆڕستان، گیلان، زەنجان، هەمەدان، شیراز، قەزوین، ئازەربایجان، ئەردەبێڵ، خووزستان، مازەندەران، تاران، بووشێهر، سنە، ئەراک و چوارمەحاڵی بەختیاری.

ئیلام و کرماشان و لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پلەی یەکەم و سێیەم و چوارەمی خۆکوژییان لە ئێران هەیە. هۆکارەکەشى بۆ ئەو هەژارى و خەفەقان و کوشتن و بڕینە دەگەڕێتەوە کە کۆمارى ئیسلامى لە ڕۆژهەڵات دەیکات. ڕژێمى ئێران دەرفەتى کارى لە ڕۆژهەڵات کوشتووە و بە بەهانى نائەمنییەوە هەوڵى دابینکردنى کارى بۆ خەڵکى ئەو ناوچەیە نەداوە. هەروەها ترس و تۆقین و بەدبەختییەک کە کۆمارى ئیسلامى لە ئێرانى دروست کردووە، ئەم ڕێژیە بە هیچ شێوەیەک کەمتر ناکات، بەڵکو ڕۆژ لە دواى ڕۆژ زیاتر دەبێت.

خۆکوشتن