رفتن به محتوای اصلی

هێرشەکەى سەر ئیدلب کارى ئەمریکا بوو

هێرشەکەى سەر ئیدلب کارى ئەمریکا بوو
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2019
noدیدگاه

ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکام" ڕایگەیاند هێرشێکیان بۆ سەر شوێنی فەرماندەکانی ئەلقاعیدە لە بینایەکی شاری ئیدلبی باکووری سوریە ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیەندراوی سێنتکامدا هاتووە: ئەو هێرشە لە دژی فەرماندەکانی ئەلقاعیدە لە سوریە ئەنجام دراوە کە بەرپرسی هێرشی کوشندە دژی هاووڵاتیانی ئەمریکایی، هاوپەیمان و خەڵکی سڤیل بوون. لە درێژەدا هاتووە: لە چالاکی سێنتکامدا ئەو دامەزراوەی هێرشی کراوەتە سەر لە ناوچووە کە دەبێتە هۆی ئەوەی توانایی ئەو گرووپانە بۆ ئەنجامدانی هێرش و ناسەقامگیری لە ناوچە کەم بێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی سێنتکام هاتووە: باکووری ڕۆژئاوای سوریە شوێنێکی ئەمن بۆ گرووپی ئەلقاعیدە لە سوریەیە و ڕێبەرانی ئەو گرووپە بەردەوامن لە پلانڕێژی و ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە سەرتاسەری ناوچەکە و ڕۆژئاوا. ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی درێژە دەدات بە ئامانجکردنی تووندئاژۆ شەڕخوازەکان درێژەی دەبێ بۆ ئەوەی نەهێڵن ئەو وڵاتە ببێتە ناوچەیەکی ئەمین بۆ ئەو هێزانە.

ڕۆیتەرز لە زمان چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکی لە لەندەنە بڵاوی کردووەتەوە لەو هێرشەدا لانیکەم ٤٠ کەس لە تووندئاژۆ و سەردەکردەکانی ئەلقاعیدە کوژراون. یەکێک لەو گرووپە تووندئاژۆیانە، تەحریرولشام کە لە لایەن ڕێبەریی لقی پێشووی ئەلقاعیدە لە سوریە رێبەری دەکرێ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ئیدلب و هێندێک بەشی حەما و حەلەب و لازقیەی لە دەستدایە.