له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌ك ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای حكومه‌تی عێراق، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات چه‌نده لاواز‌و بێتوانایه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی گه‌یاندیانه ئه‌و پۆسته‌و، جگه له‌وه‌ش "بێبه‌شه له‌هه‌ر پاڵپشتییه‌كی حیزبی و سیاسی".
له‌و ماوه‌یه ملشیا سیاسییه‌كان، كه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان و به‌هێزیان هه‌یه له گۆڕەپانی به‌غدا، توانیویانه به‌و ئاراسته‌ی ده‌یانه‌وێت عه‌بدولمه‌هدی ببه‌ن بردوویانه‌و، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكی قووڵتریان له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراق و دوور له رووناكی دروست كردووه.
چه‌ندین راپۆرتی میدیایی ئاشكرای كردووه "ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌بو جیهاد هاشمی، ئه‌ندامی دیاریی ملشیاكانی به‌در، هاوكات به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، له ده‌سه‌ڵاتی حاكمێكی فیعلی عێراق ده‌چێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی به‌غدا، تاوتوێی ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ملشیایه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هادی عامری، پیاوی نزیكی رژێمی ئێران به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌ویش "ئه‌بو مونته‌زه‌ر حوسێنی"ـیه، كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی سوپای پاسداران و، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه كه خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راهێنانی پێ كراوه. بڕیاریش دراوه بكرێته سكرتێری سه‌ربازی سه‌رۆكوه‌زیران و، له‌گه‌ڵ هاوخه‌باته‌كه‌ی خۆی له حه‌شدی شه‌عبی و، زیاد خه‌لیفه ته‌میمی پشكێنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه‌رتی سه‌ربازیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنترۆڵ بكه‌ن.
گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاشمی له‌نێو حكومه‌تدا ئه‌وه‌یه "ئه‌توانێت هه‌ر یه‌كەیه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات بجوڵێنێت و، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی سیاسه‌تی دارایی گشتی وڵات ته‌نها له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ودا ده‌كرێت". ئه‌م هه‌موو كه‌سه ملشیانه‌ی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدادا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه، تۆڕە‌كانی ده‌ستی رژێمی ئێران له‌و پرۆسه‌یه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت كاتێك هێمای بۆ حه‌شدی شه‌عبی كرد، له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو، بووه دووە‌م گه‌وره هاوپه‌یمانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و، هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌تری دروست كرد، به‌ناوی هاوپه‌یمانی (بونیات)، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌گه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ جێگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و، رێبه‌ری فراكسیۆنی نه‌سر بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ناوی له‌و لیستانه نه‌بوو، كه خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته ئاماده كردبوون و، ته‌نانه‌ت كه‌سی وه‌های تێدابوو شایسته‌تر بوون له‌وه‌ی ئێستا، به‌ڵام پلانه‌كه وه‌ها دارێژراوه له‌دووره كاره‌كان به‌رێوه ببردرێت. ملشیای به‌در كه‌ساڵانی هه‌شتا‌كان دروست بووه و هادی عامری رابه‌رایه‌تی ده‌كات و، بنچینه‌ی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تحه، ده‌یتوانی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی به‌غدا بگرنه ده‌ست، به‌تایبه‌ت بۆعامری كه‌چاوی له‌و پۆسته بوو، به‌ڵام تاران نه‌یویست له‌به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانی راسته‌وخۆ تێوه‌ی بگڵێنێت.
وردترین شیكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵییه پشت په‌رده‌كانی ملشیاكانی به‌در به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، بۆ ده‌ركردنی زنجیره‌یه‌ك بڕیاره بۆ قازانجی ئێران، له‌وانه‌ش "ڕە‌تكردنه‌وه‌ی تووندی سزا‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران"، هه‌رچه‌ندیشه واشنتۆن پانتاییه‌كی زۆری به به‌غدا داوه به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی وزه‌ی كاره‌با بگه‌رێت، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرداری نه‌نراوه.
جگه له‌وانه‌ش عه‌بدولمه‌هدی سیاسه‌تێكی پێچوپه‌نای ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌بریاری كۆنترۆڵكردنی چه‌كی ملشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ، پابه‌ندكردنی چه‌كدارانی به‌بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان. له‌سه‌ره‌تای ته‌موزی رابردووش سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بڕیارێكی لاستیكی بۆ رێكاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرد، به‌ڵام بڕیاره‌كه زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ری پشتگوێ خرا و هیچ گرووپێك ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی نه‌بوون.
چونكه ئه‌و گرووپانه سوودێكی گه‌وره‌یان بۆ رژێمی تاران هه‌یه، به‌تایبه‌ت گرووپه شێعه مه‌زهه‌به‌كان، كه پشكدار بووه له دروستكردنیان و راهێنانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سوپایه‌كی هاوشانی سوپای عێراق و، كاری پارێزگاری كردن بێت له‌به‌رژە‌وه‌ندییه‌كانی له‌و وڵاته.
هه‌ندێك جاریش بۆ لێدانی به‌رژە‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن به كار هێنراوه، تا په‌یامێكی روون به‌و وڵاته ببه‌خشێت.
به‌پێی ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كانی عێراقیش "ئه‌بو مونته‌زه‌ر حوسێنی"، كاندیدی نوێیه بۆ پۆستی سكرتێری سه‌ربازی و، ناوی راسته‌قینه‌شی عه‌بد مه‌ته‌ر عه‌بودی یه‌و، پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی میلیشیاكانی به‌دری به‌ده‌سته‌وه‌یه. بڕیاریشه پۆسته‌كه‌ی له فه‌ریق روكن مه‌حمه‌د به‌یاتی، ئه‌فسه‌ری لێهاتوو و شاره‌زای سه‌ربازی و یاسایی وه‌ربگرێت و، خۆی بچێته ئه‌و شوێنه كه پۆسته‌كه‌ی له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی "ئه‌فسه‌رانی تێكه‌ڵكردن" به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، دروست بوو "ئه‌وانه‌ی گرته‌وه كه له‌نێو ملشیاكاندا كاریان كردووه‌و، له‌ساڵانی رابردوو دژی عێراق له‌شه‌ڕدا بوون و، پۆسته سه‌ربازییه‌كانیان به‌پێی بڕیاری حزبی وه‌رگرتووه". ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش زۆربه‌یان له‌نێو ملشیاكانی به‌در بوون، له‌هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران دژی سوپای عێراقی ده‌جه‌نگان.
له‌ماوه‌ی رابردووش رۆژنامه‌ی (العرب) چاپی له‌نده‌ن راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌بو جیهاد هاشمی، ئه‌ندامی میلیشیاكانی به‌در بڵاوكرده‌وه، كه "ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های هه‌یه له پشتگیریكردنی هه‌ر كه‌سێك، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی وه‌زاری و، خۆیشی پله‌ی وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت هه‌یه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شی گووتبوو "دوای به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌ی بووه گه‌وره دانووستاندكاری عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان".