رفتن به محتوای اصلی

درۆکانی ڕوحانی بەباڵ دەفڕن

درۆکانی ڕوحانی بەباڵ دەفڕن
AvaToday caption
گەشەی ئابووری لە ئێران ٦.٥٪ی ژێر سفرە، نوێنەرێکی پەڕلەمان روو بە ڕوحانی: سەرکۆمار لەسەر چ بنەمایێک گوتوویە گەشەی ئابووری ئەرێنی دەبێتەوە؟!
posted onJuly 1, 2019
noدیدگاه

 

لەکاتێکدا پێشتر سەرکۆماری ئیسلامی ئێران گوتبووی تا کۆتایی ئەمساڵ گەشەی ئابووری ئەرێنی دەبێتەوە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و کانزای پەڕلەمان و سەرۆکی ژووری بازرگانی گوتوویانە کە گەشەی ئابووری لە ئێرانی ٦.٥٪ی ژێر سفرە.

 

بەپێ هەواڵدەری تەسنیم، عەزیز ئەکبەریان ڕۆژی دووشەمە ۱۰ی پووشپەڕ گوتی: بەپێ خەمڵاندنەکانی نێوخۆیی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەمساڵ گەشەی ئابووری ئێران ٦.٥٪ی ژێر سفرو هەڵاوسان ٤۰٪بووە. نازانین سەرکۆمار لەسەر چ بنەمایێک گوتوویە گەشەی ئابووری تا کۆتایی ئەمساڵ ئەرێنی دەبێتەوە.

ئاماژەی ئەم نەوێنەری پەڕلەمانە بەوتەکانی ئەم دواییەی حەسەن ڕوحانییە کە لە ۲۹ی جۆزەردان گوتبووی: ئامارەکانی ئەم سێ مانگە پیشان ئەدا سەرەڕای ئەوەی کە گەشەی ئابووری ژێر سفر بووە، بەڵام تا کۆتایی ساڵ ئەرێنی دەبێتەوە. بەڵام ئەم نوێنەرە لە وڵامی قسەکانی سەرکۆماری ئێران گوتی کە ساڵی ڕابردوو دۆخی پاشەکەوتی دۆلار و مادە سەرەکییەکان لە کارخانەکان باشتر بوو بەڵام ئەمساڵ کێشەکان زۆرترە.

درۆۆۆۆۆۆۆ

هەروەها غوڵامحۆسەین شافعی، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران باسی لە سەر کەمبوونەوەی پشکی کەرتی پیشەسازی لە بەرهەمهێنانی پاڵاوتەنەکراوی نێوخۆیی کرد و گوتی، ڕێژەی گەشەی پێکهێنانی سەرمایەی پاڵاوتەنەکرا لە دامودەزگا پیشەسازییەکان لە ساڵی ۹۷ نەرێنی و ٦.۹٪ی ژێر سفر بووە کە پیشان ئەدا خەڵک حەز بە سەرمایەگوزاری لە کەرتی بەرهەمهێنان بە هۆی دۆخی خراپی ئەم کەرتە، ناکەن.

ئێران پاش گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا، ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوورییە. قەیرانێک کە پەرەسەندنی گەندەڵی و گرانی و ناڕەزایەتی خەڵکی لە گەڵە.