رفتن به محتوای اصلی

ئەو کچەى هەموو دونیا گەڕا

ئەو کچەى هەموو دونیا گەڕا
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noدیدگاه

 

لوکسى ئالفرێدى تەمەن ٢١ ساڵە، تا ئێستا سەفەرى بۆ ١٩٦ وڵاتى دونیا کردووە و هەر بۆیەشە وەک لاوترین کەس کە زۆرترین سەفەرى کردبێت، ناوى لە نێو ڕیکۆردەکانى گینس تۆمار کراوە. ئەمەش بە ماناى ئەوەیە کە هەر ساڵەى سەفەرى بۆ ٩ وڵاتى دونیا کردووە.

لوکسى

بەم شێوەیە ئەو توانى ڕیکۆردى پێشووى ئەو پیاوە بەریتانییە بشکێنێت کە ناوى جەیمز ئاسکوایت بوو و لە تەمەنى ٢٤ ساڵیدا توانى ڕیکۆردێکى هاوشێوە بشکێنێت.

هەوڵەکانى لوکسى و بنەماڵەکەى کە ئاژانسێکى موسافرەتییان هەیە، ئەم بوارەى بۆ خۆش کردووە کە لەم تەمەنەدا بتوانێت سەفەر بۆ ئەم هەموو وڵاتە بکات. لوکسى ڕۆژى ٣١ مەى ئەمساڵ ڕایگەیاند کە سەفەرى بۆ دواهەمین وڵات کردووە کە لە بەرنامە و پێرستى خۆیدا نووسیویەتى.

لوکسى گوتوویەتى دەیهەوێت بە هەمووان نیشان بدات کە دونیا بەو شێوەیەى کە ڕاگەیاندنەکان باسى دەکەن، ترسناک نییە و دەکرێت میهرەبانى لە هەر گۆشە و کەنارێکى دونیا بدۆزیتەوە.

لوکسى