رفتن به محتوای اصلی

ناڕەزایەتی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی بە دەستێوەردانەکانی تورکیە و ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتانە

ناڕەزایەتی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی بە دەستێوەردانەکانی تورکیە و ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتانە
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
noدیدگاه

 

بە پێی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلعەرەبییە ئەحمەد ئەبولغەیز سەرۆکی گشتی کۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی ئەو یەکیەتییە گووتی: دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیە بووەتە هۆی درێژەکێشان و بەربڵاوتربوونی قەیرانی وڵاتانی عەرەبی.

 

ئەو قسانەی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەب لە کاتێکدایە کە ئەو یەکیەتییە لە ساڵەکانی ڕابردوودا تەنیا باسی لە ئێران دەکرد و نیگەرانییەکان زیاتر ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکران، بەڵام ئەو جارە ناوی تورکیەش هاتووەتە بەر باس. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بڵاو بۆتەوە ئەمیری قەتەر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە قسەکانی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دژی تورکیە دانیشتنەکەی بە جێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی درووستکردنی هیلالی شێعە و  بە کەڵکوەرگرتن لە گرووپە میلیشیاکانی لە عێراق، سوریە ، لوبنان و یەمەن و پاڵپشتیکردنی تیرۆر بووەتە هۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرەڕای ئەوەی لە لایەن ئەمریکاوە تووندترین گەمارۆکان خراوەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئەویش بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆر و بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیک و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران بەردرەوامن لە کارە تێکدەرانەکانیان و ئەوەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی وڵاتانی عەرەبی.