رفتن به محتوای اصلی

پارکی ئیستقلالی سنە بووەتە پایگایەکى سەربازى

پارکی ئیستقلالی سنە بووەتە پایگایەکى سەربازى
زیاتر لە ١٠٠ ماتۆڕسوارى باتۆمبەدەست لە نێو و دەورى پارکەکە دانراون
هێزێکى ئەمنى زۆر هێنراونەتە پارکى ئیستقلالى شارى سنە تا بەر بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتى خەڵک بگرن کە بۆ پشتیوانى و لەسێدارەنەدانى ڕامین حوسەین پەناهى کۆبوونەتەوە.
posted onJune 13, 2018
noدیدگاه

 

دوابەدوای بڕیاڕی خەڵک و چالاکوانانی شاری سنە بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتی بەرامبەر لەسێدارەدانى ڕامین حوسەین پەناهى لە پارکى ئیسقلالى شارەکە، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە جلى فەرمییەوە و دەیان لیباس شەخسى لە نێو و دەوروبەرى پارکەکەدا بڵاوەیان پێ کراوە بۆ ئەوەى بەر لە کۆبوونەوەى خەڵک بگرن.

بە پێی گوتەی سەرچاوەکانی ئاڤاتودەی لە نێو شاری سنە، هێزە لیباس شەخسییەکانی کۆماری ئیسلامی جگە لە نێو پارکەکە، بە نیو شاریشدا بڵاوەیان پێ کراوە تا هەر کەسێک کە لەو بارەوە چالاکییەک بنوێنێت دەستگیر یا شناسایی بکەن.

ماتۆڕسوارە باتۆم بەدەستەکانیش لە نێو پارکی ئیستقلال جێگیر کراون و تا ئێستاش ئەو هیزە هەر لەوێ ماونەتەوە، خاتوونێکى چالاکڤان کە ناوەکەى لاى ئاڤاتودەى پارێزراوە، لە نێو پارکەکەوە گوتى "خەڵکى ترسیان لە شناسایی هەیە، هەرچەندە چاونەترسانە هاتوونەتە نێو پارکەکەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان زۆرن".