رفتن به محتوای اصلی

ئەمڕۆ هەسەدە دواهەمین پێگەی داعش کۆنترۆڵ دەکەن

ئەمڕۆ هەسەدە دواهەمین پێگەی داعش کۆنترۆڵ دەکەن
AvaToday caption
posted onFebruary 21, 2019
noدیدگاه

 

گووندی باغوز، دواهەمین ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعش لە خاکی سوریە و لە نزیک سنووری عێراق بە شێوەیەکی تەواو لە لایەن هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) گەمارۆ دراوە.

 

هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک کە بەشی زۆری هێزە کوردەکان پێکی دێنن، پێنجشەممە کۆنتڕۆڵی ئەو گووندە لە هێزەکانی داعش وەردەگرنەوە و بەو شێوە دواهەمین پێگەی ژێر دەسەڵاتی ئەو گرووپە تووندڕەوە دەکەوێتە دەستی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک.

ڕۆژی چوارشەممە بە هاوکاری ئەو هێزانە، دانیشتووان و خەڵکی مەدەنی ئەو گووندە گەمارۆدراوە شوێنی ژیانیان بە جێ هێشتووە و بەو شێوە هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک دەتوانن دواهەمین هێرشەکانی خۆیان دژی هێزەکانی داعش ئەنجام بدەن. هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات، دەڵێن ڕوون نییە ئەندامانی داعش لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە گووندەکەیان چۆڵ کردووە یان نا.

شایانی باشە دوای تێکشکانی داعش لە سوریە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا بڕیاڕی داوە هێزە نیزامییەکانی لەو وڵاتە پاشەکشە پێ بکات.