رفتن به محتوای اصلی

ئێران تۆڵەى خۆى لە پاکستان کردەوە

ئێران تۆڵەى خۆى لە پاکستان کردەوە
AvaToday caption
کوژرانی شەش سەربازی پاکستان لە سنورەکانی نێوان ئێران و پاکستان
posted onFebruary 18, 2019
noدیدگاه


دوای هەڕەشەی هێرش و تۆڵەکردنەوەی بەرپرسە سەربازییەکانى ئێران لە پاکستان لەمەڕ هێرشە خۆکوژییەکەی ڕێگای نێوان خاش ـى زاهیدان کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٢٠ ئەندامی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ لە دوو هێرشی جیاوازدا ٨ سەربازی پاکستانی کوژران.

 

لە هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پێگە سەربازییەکانى پاکستان لە سنوورى ئێران ـ پاکستان (بەلوچستانی باشوری ڕۆژاوای ئێران)، ٦ سەربازی پاکستانی کوژران. هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا لە شاری لورالی ئەو ویلایەتە ٢ سەربازی دیکەی پاکستانی کوژران. شایانی باسە سوپای پاسداران لە ڕۆژی دەستپێکی کۆنفڕانسی وارشۆ و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو کۆنفڕانسە لەسەر خۆی، هاوشێوەی تەقینەوی مانۆڕە سەربازییەکەی ئەهواز، پلانى سیناریۆیەکی هێرشی خۆکوژی دانا و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٠ ئەندامی سوپای پاسداران بریندار و کوژران.

کۆماری ئیسلامی بۆ شوێنونکردن و هەڵخەڵەتاندنی بیروڕای گشتی، پاکستانی بە داڵدەری تیرۆریستان ناساند و بەرپرسەکانى ئێران هەڕەشەیان لە دەوڵەتی پاکستان کرد کە تۆڵەى خوێنى پاسدارە کوژراوەکانیان دەکەنەوە.