رفتن به محتوای اصلی

مەولەوی محەممەد تەیب، کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید دەستبەسەرکرا

مەولەوی محەممەد تەیب، کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید دەستبەسەرکرا
posted onFebruary 16, 2026
noدیدگاه

مەولەوی محەممەد تەیب ئیسماعیل زەهی، کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید، پێشنوێژی زاهیدان و یەکێک لە ڕەخنەگرە دیارەکانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ڕێبەندانی 1404، لە سێیەمین دانیشتنی بانگهێشتکردنیدا بۆ دادگای تایبەتی کەسایەتییە ئایینییەکان لە مەشهەد، دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، مەولەوی محەممەد تەیب کە لێپرسراوی کارگێڕیی مزگەوتی مەککییە، ڕۆژی هەینی 24ی ڕێبەندان دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دادگای تایبەتی کەسایەتییە ئایینییەکانەوە، بۆ ئامادەبوون لە دادگا لە ڕۆژی شەممە 25ی ڕێبەندان بانگهێشت کرابوو. ناوبراو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە چووەتە ئەو دادگایە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە؛ دواجار ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئامادەبوونی لە دانیشتنی دادگادا، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە دەستبەسەرکرا.

ئەم هەنگاوە دوای لێکۆڵینەوە لە حافیز ئیسماعیل مەلازهی، زاوای مەولەوی عەبدولحەمید و یەکێک لە لێپرسراوانی کارگێڕیی مزگەوتی مەککی دێت، کە پێشتر لە ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندان بۆ هەمان دادگا بانگهێشت کرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو.

لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ مەولەوی ئیسماعیل، تۆمەتەکانی “بانگەواز بۆ خۆپێشاندان” و “هاوکاریی خۆپێشاندەرانی بریندار لە ڕێگەی ناوەندی چارەسەریی خێرخوازیی ژێر چاودێریی مزگەوتی مەککی” ئاراستە کرابوون، کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردبووەوە.⁩