رفتن به محتوای اصلی

هاوڵاتییەکی نۆروێژی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرا

هاوڵاتییەکی نۆروێژی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرا
posted onDecember 23, 2025
noدیدگاه

وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ پشتڕاستی کردەوە کە هاووڵاتییەکی نۆروێژکی لە ئێران دەستبەسەر کراوە. هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە ناوی شەهێن مەحموودییە و لە شاری سەقز دەستگیر کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندبوون بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان، ناتوانن وردەکاریی زیاتر لەسەر ناسنامەی ئەو کەسە بڵاو بکەنەوە، بەڵام جەختیان کردەوە کە پێشتر هۆشدارییان دابووە هاووڵاتییانیان کە گەشت بۆ ئێران نەکەن.
هەرچەندە دەزگای دادوەریی ئێران بە فەرمی هەواڵەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئاژانسی "هەرانا" کە زمانحاڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤە لە ئێران، بڵاوی کردەوە کە "شەهێن مەحموودی"، هاووڵاتییەکی خاوەن ناسنامەی ئێرانی و نۆروێژی، ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەز دوای بانگکردنی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز، دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، مەحموودی تەمەن ٤٦ ساڵە و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراوە و تاوەکو ئێستا تۆمەتەکانی ڕانەگەیەندراون.