رفتن به محتوای اصلی

پەیامی ئاڤاتوودەی بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”

posted onSeptember 16, 2025
noدیدگاه

پەیامی ئاڤاتوودەی بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”؛ لەرزینێك کە هێشتا لە هەژاندنی جەستەی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە

٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١، خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا بوو؛ ئەو ڕۆژەی کە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەقز، بە ناوی ڕەمز بوو بە گەورەترین ڕاپەڕینی جەماوەری لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا. مەرگی ناوبراو لە دەستبەسەرگەی گەشتی كوشتاری ڕێژیم، پەردەی لەسەر توندوتیژیی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنان و خەڵکی ئێران لادا و بڵێسەی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ی داگیرساند.

هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی دوای گیانبەختكردنی ژینا، بەکرێگیراوانی حکوومەت لەبەردەم نەخۆشخانەی كەسرای تاران هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی خەمگینی ئەمینی كە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی بێ گیانی ژینا چووبوون. بەڵام لە بەرامبەر ئەم سەرکوتکردنەدا، کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخواز و دادخواز بۆ پاڵپشتیکردن لەو بنەماڵەیە پەیوەست بوون و دیمەنی ئەو هاوپشتییە، جەرەقەیەك بوو كە لە تاران بۆ سەقز و لە سەقزەوە بۆ سنە و پاشان سەرانسەری ئێرانی گرتەوە.

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە خوێنی سەدان گیانبەختكردوو و هەزاران بریندار و زیندانی بەرەو پێشەوە چوو؛ بزووتنەوەیەک کە بناغەکانی حکوومەتی تاوانکاری کۆماری ئیسلامیی هەژاند و نیشانی دا کە جیلی لاوی ئێران چیتر ئامادە نییە زوڵم و ستەم قبوڵ بکات.

ئەمڕۆ لە سەروبەندی سێهەمین ساڵیادی ئەم ڕاپەڕینەدا، یادی ژینا و هەموو گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی بەرز ڕادەگیرێت؛ ناوەگەلێك کە بوونە هێمای بەرخۆدان و ڕێگایەکیان کردەوە کە تا ئێستاش پڕ ڕێبوارە. ئه م یاد كردنەوەیە نەك تەنها ڕێزلێنان، به ڵکوو جەختكردنەوەی دووبارە له بەردەوامیی ڕێگای دادخوازی و و خە بات بۆ ئازادییە.