
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی شاری بانە دوای بریندار كردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی شەخسی و بەبێ فەرمانی قەزایی هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی “کانی سوور” شوێنی نیشتەجێبوونی هۆشیار شەعبانی و هەوڵی دەستبەسەر كردنی ناوبراویان داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆشیار شەعبانی دوای بینینی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی هەڵاتنی داوە، کە هێزەكان تەقەیان لێکردووە و قاچی بە سەختی بریندار بووە.
پێویستە بگوترێ کە ئەم هاووڵاتییە پێشتریش بە هۆی چالاکییەكانی چەندین جار بانگهێشت و لێپرسینەوە و دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر كردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.