رفتن به محتوای اصلی

ئیمام جومعەی جوانڕۆ هەڕەشە دەکات کە نابێت رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت

جوانڕۆ
جوانڕۆ
posted onMarch 20, 2025
noدیدگاه

ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆ هەڕەشەی لە چالاکوانانی مەدەنی و کولتووری ئەو شارە کردووە کە نابێت رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەڕێوە ببەن.

چالاکوانانی کولتووری و مەدەنی جوانڕۆ داواکارییان بۆ بەڕێوەچوونی چوار رێوڕەسم تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا مۆڵەت بە دوویان دراوە ئەویش بە مەرجی هەڵنەدانی ئاڵای کوردستان و دروشم نەدان و بەکارنەهێنانی سیمبۆلە کوردییەکان و هەروەها دەبێت دوای مانگی رەمەزانیش بەڕێوەبچن.

سەیدمحەممەد محەممەدی، ئیمام جومعەی جوانڕۆ رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا هەڕەشەی لە فەرمانداری و دامەزراوە حکومییەکان کردووە کە نابێت مۆڵەت بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی نەورۆز بدەن.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی فەرماندار، بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی جوانڕۆ، نوێنەری ئیتلاعاتی کرماشان و بەرپرسانی دیکەی شاری جوانڕۆ لە ماڵی مەلامحەممەد محەممەدیدا بەڕێوەچووە.